سەلاح ده‌لۆ و نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پرسی ئیداره و یه‌كڕیزیی لایه‌نه‌كانیان تاوتوێ كرد

كه‌ركووك -KDP.info- سەلاح ده‌لۆ له باره‌گای ئه‌نجوومه‌ندا پێشوازی له د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم كرد؛ له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختیان له‌سه‌ر ڕه‌وشی ئه‌منیی پارێزگا و، پرسی ئاواره و هاوهەنگاویی نێوان پارتی و ئیداره‌ی پارێزگا كرد و، جه‌خت له‌سه‌ر یه‌كڕیزی و ته‌باییی ته‌واوی لایه‌نه‌كان كرایه‌وه، به تایبه‌ت پارتی و یه‌كێتی.
ئه‌مڕۆ سەلاح ده‌لۆ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان و، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی كه‌ركووك/گه‌رمیان له باره‌گای ئه‌نجوومه‌ن، به ئاماده‌بوونی دیاری حوسێن جێگر و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن پێشوازیی له د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركووك كرد.
سەلاح ده‌لۆ، ڕایگه‌یاند: "له كۆبوونه‌وه‌كەدا جه‌ختمان له‌سه‌ر ڕه‌وشی ئه‌منیی پارێزگا و، پرسی ئاواره و هه‌ماهه‌نگیی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و، ئیداره‌ی پارێزگا كرد؛ جه‌خت له‌سه‌ر یه‌كڕیزی و ته‌بایی نێوان ته‌واوی لایه‌نه‌كان كرایه‌وه، به تایبه‌ت پارتی دیموكراتی كوردستان و، یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان."
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریمیش دڵخۆس بووە به سه‌ردانه‌كه و، دووپاتی كرده‌وه، كه "له ئاینده‌دا دانیشتنه‌كان به‌رده‌وام دەبێ، بۆ هه‌رچی خزمه‌تكردنی جه‌ماوه‌ری شاره‌كه."




