په‌رله‌مان: به حكوومه‌تمان گوتووه با به‌س لیژنە نه‌بێت.. حكوومه‌ت لیژنە‌یه‌كی بۆ به‌دواداچوونی نیشته‌جێکردن پێك هێنا

هه‌ولێر ـــKDP.infoـــ ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت کە سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری داوه لیژنه‌یه‌ك دامەزرێت بۆ لێكۆڵینه‌وه له گرفتی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی كه له‌لایه‌ن كۆمپانیا وه‌به‌رهێنه‌ره‌كانه‌وه كێشه‌ی نیشته‌جێبوونیان هه‌یه .
(د. فرسه‌ت سۆفی)، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له لیژنە‌ی نه‌زاهه، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند کە عوسمان شوانی نوێنه‌ری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندیی پێوه كردووه و، به ناوی سه‌رۆكی حكوومه‌ته‌وه پێی ڕاگه‌یاندووه، كه سه‌رۆكی حكوومه‌ت لیژنە‌یه‌كی به سه‌رۆكایه‌تی عوسمان شوانی پێك هێناوه بۆ ئه‌وه‌ی بە دوای هەقی ئه‌و هاووڵاتیانه‌دا بچن كه كۆمپانیاكانی خانوبه‌ره‌وه مافیانی خواردووه؛ گوتیشی: "نوێنه‌ری سه‌رۆكی حكوومه‌ت داوای لێ كردون كه هه‌رچی به‌ڵگه و زانیاریمان هه‌یه بیانده‌ینێ؛ بۆیه ڕۆژی پێنجشه‌ممه (29/1/2015)، بڕیاره من و عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، به جیا سه‌ردانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بكه‌ین، تا به‌ڵگه‌كان بخه‌ینه به‌رده‌میان، چونكه به‌ڵگه‌ی زۆرمان كۆ كردووەته‌وه".
(سۆفی) گوتیشی: "ئه‌و بابه‌ته زۆر گرنگه، چونكه مافی خه‌ڵك خوراوه و، ده‌كه‌وێته‌وه سه‌ر لیژنە‌كه‌ش كه تا چه‌ند له هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانی به‌دواداچوون بكه‌ن و، ئه‌وانه‌ی فه‌رمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە ده‌ستگیر بكرێن و، به‌ڵگه‌شمان زۆره له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته".
ئەو ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: "ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه كاك نێچیرڤان زۆر جدیه له چاكسازی له هه‌رێمی كوردستاندا و، ئه‌مه وه‌ڵامێكی زۆر گرنگه بۆ خه‌ڵك و، په‌رله‌مانتاران و، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانیش".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا ئێمه به نوێنه‌ری سه‌رۆكی حكوومه‌تمان گوتووه، هیوادارین به‌س لیژنە دروست نه‌كرێت و، كاری جدی بكرێت له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته.
كارزان هه‌ورامی




