ئه‌ندامانی كورد له به‌غدا، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمدا كۆ ده‌بنه‌وه

هەولێر ــkdp.info ــ سه‌رۆکی لیستی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت، باس له‌وه كراوه كه وه‌ك ئه‌ندامانی كورد له به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز (مه‌سعوود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا كۆ ببینه‌وه و، باسی دوایین پێشهات و، گۆڕانكارییه‌كان و، په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بكه‌ین، به‌ڵام تا ئێستا واده‌كه دیاری نه‌كراوه.
(خەسرەو گۆران)، سه‌رۆكی لیستی پارتیی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان ڕاگه‌یاند: "باس له‌وه كراوه كه ئێمه وه‌ك ئه‌ندامانی كورد له به‌غدا، به تایبه‌تی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز (مه‌سعود بارزانی)، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا كۆ ببینه‌وه و، گفتۆگۆ له‌سه‌ر دوایین گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه و، په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و، عێراق بكه‌ین؛ باس له‌وه كراوه كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمدا كۆ ده‌بینه‌وه، به‌ڵام تا ئێستا واده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه دیار نییه".
(خه‌سرەو گۆران) گوتیشی: "ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه شتێكی باش ده‌بێت و، جارانیش له‌گه‌ڵ به‌ڕێزیاندا كۆ بووینه‌ته‌وه، زۆر ئاساییه وه‌ك ئه‌ندامانی كورد له به‌غدا سه‌رۆكی هه‌رێمی خۆمان ببینین، چونكه بێ ئه‌و، ئێمه له به‌غدا هیچ هه‌نگاوێك نانێین و، هیچ كارێك ناكه‌ین".
ڕابین شێروانی




