٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هێزەكانی پێشمەرگە، تیرۆرستانی داعشیان گەمارۆ داوە

سەرچاوە: KDP.info

زوممار ـــKDP.INFOـــ عەمیدێكی فەرماندەیی دهۆك رادەگەینێت ئەمڕۆ هێزەكانی پێشمەرگە لە گوندێکی نزیك شارۆچكەی تەلەعفەر هێرشێكی تیرۆرستانی داعشیان تێك شكاند و، چەندین لاشەیان بە تیرۆریستانی داعش بەجێ هێشت و، برینداری زۆریشیان هەیە.

عەمید (كامل هەركی) لە فەرماندەیی دهۆكەوە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "سەعات 5:30 خولەكی ئەم بەیانییە، تیرۆرستانی داعش لە گوندی 'خەرائیج'ـی سەر بە شارۆچكەی تەلەعفەر، بە پیادە هێرشیان هێنایە سەر سەنگەری هێزەكانی پێشمەرگە، بەڵام هێزەكانی پێشمەرگە بە توندی لێیان هاتنەوە دەست."
(كامل هەركی) گوتیشی: "شەش لاشەی تیرۆرستانی داعش و کۆمەڵێ چەك و تەقەمەنییشیان لێ بەجێ ما."
(هەركی) ئاماژەی بەوەش كرد کە ئەو داعشانەی ڕایان‌دەکردەوە، کەوتوونەتە بەر بۆردوومان؛ فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانان لێیان داون و، زیانێكی باشیان پێ گەیاندوون."
نەشوان بەرزنجی

 

هەواڵی پەیوەندیدار