٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

57 تیرۆریست كوژران، دووانیان ئەمیر بوونە

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ -KDP.info- بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی 14ـی پارتیی دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەینێت کە تیرۆرستانی داعش لە گەڕەکێکی ناو مووسڵدا بۆمبێكی چێنراویان پێدا تەقیوەتەوە و، بە بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكانیش، کۆمەڵێکیان لێ كوژراوە.

(سەعید مەموزینی) بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی 14ـی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "ئەمڕۆ لە گەڕەگی گەراج شیمالی شاری مووسڵ، بۆمبێكی چێنراو بە ئۆتۆمبێلێكی تیرۆرستانی داعشدا تەقیوەتەوە و، لە ئەنجامدا دوو ئەمیر و شوفێرەكەیان كوژراون."
بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی 14ـی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتیشی: "تیرۆرستانی داعش، 28 كوردیان لە ناو شاری مووسڵ دەست بەسەر كردووە بە گومانی ئەوەی هاوكاریی هێزەكانی پێشمەرگە دەكەن؛ دوای ئەو شكستانەشیان كە لە هێزەكانی پێشمەرگەیان خواردووە، لە هەموو كەسێك بە گومان بوونە لەو شارەدا."
مەموزینی دەیشیگوت: "فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانان دوێنشەو تیرۆرستانی داعشیان لە شارۆچكەی تەلەعفەر بۆردومان كرد؛ بەپ ێی ئەو زانیاریانەی بە دەستمان گەیشتووە 54 تیرۆرستی داعش كوژاون."
نەشوان بەرزنجی
 

هەواڵی پەیوەندیدار