خوێندنی باڵا، چاودێری له‌سه‌ر زانكۆكان زیاد ده‌كات

هەولێر ــkdp.info ــ وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێم ڕایگه‌یاند، كار ده‌كه‌ن بۆ به‌هێزكردنی زمانی ئینگلیزی له‌نێو زانكۆكانی كوردستاندا و، دامه‌زراندنی سه‌نته‌ری زمانی تایبه‌ت به زمانی ئینگلیزی، بۆ ئه‌وه‌ی مامۆستایان و خوێندكاران له ڕێگه‌ی زمانی ئینگلیزییەوە، ئاگایان لە نوێترین زانیاریی سه‌رده‌م و پێشكه‌وتنه‌كانی جیهان بێ. هه‌روه‌ك دوپاتیشی ده‌كاته‌وه گرنگییەکی زیاتر به كوالێتی زانكۆكان ده‌ده‌ین و، چاودێری له‌سه‌ر زانكۆكان زیاد ده‌كه‌ین.
(د. یووسف گۆران) وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌ی زانكۆی كۆیەدا، به ستافی زانكۆی كۆیه‌ی ڕاگه‌یاند: "هه‌مووان وه‌ك یه‌ك تیم كار بكه‌ن بۆ سه‌رخستن و گه‌شه‌پێدانی زانكۆكه‌تان، چونكه ئه‌م زانكۆیه ڕۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌بووه له پرۆسه‌ی ناساندنی شاره‌كه هه‌روه‌ك بۆ به‌جیهانیبوون و ناساندن هه‌نگاوی باشی ناوه."
له‌باره‌ی كوالێتی زانكۆكانیش، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگه‌یاند: "گرنگییەکی زیاتر به كوالێتی زانكۆكان ده‌ده‌ین و، چاودێریشیان له‌سه‌ر زیاد ده‌كه‌ین؛ خۆی ئه‌م چاودێریكردنه ده‌بێته هۆی گه‌شه‌پێدانی زانكۆكانی كوردستان. گرنگیدان به سه‌نته‌ره‌كانی توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی، له پێش هەموو کارێکمانەوەیە؛ به‌و پێیه‌ی له ماوی ڕابردوودا وه‌زاره‌ت ئه‌نجوومه‌نی باڵای لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستیی ڕاگه‌یاندووه، كه ئامانجی سه‌ره‌كی له دامه‌زراندنی ئه‌م ئه‌نجوومه‌نه له زانكۆكاندا، بریتی ده‌بێت له به‌رزكردنه‌وه‌ی چالاكیی زانستیی زانكۆكان و، پۆلینكردنی ئاستی زانستی‌یان و گه‌شه‌سه‌ندنیان."
هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا د. یووسف گۆران دووپاتی كرده‌وه، كار ده‌كه‌ین بۆ به‌هێزكردنی زمانی ئینگلیزی له‌نێو زانكۆكانی كوردستاندا و، دامه‌زراندنی سه‌نته‌ری زمانی تایبه‌ت به زمانی ئینگلیزی بۆ ئه‌وه‌ی مامۆستایان و، قوتابیان له ڕێگه‌ی زمانی ئینگلیزییەوە، ئاشنای نوێترین زانیاری سه‌رده‌م و پێشكه‌وتنه‌كان بن؛ ده‌بێت زانكۆی كۆیەیش گرنگییەکی ته‌واو به زمانی ئینگلیزی بدات و، له ڕێگه‌ی سه‌نته‌ری زمانەوە، ئاستی زمانی ئینگلیزی له‌نێو زانكۆکەدا فراوانتر بكات."
له به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی زانكۆی كۆیەدا، سه‌رۆكی زانكۆ و، ڕاگری فاكه‌ڵتیه‌كان و ڕاگری سكووڵی پزیشكی، باسیان له چۆنیه‌تیی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی خوێندن و، كێشه و داواكارییه‌كانیان كرد، كه بۆ پێشخستنی بواری زانستیی زانكۆكه پێویستن.




