٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

یەكیەتی ئەورووپا بڕیاریدا نوێنەرایەتی خۆی لە هەرێمی كوردستان بكاتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ئەورووپا-KDP.info-یەکیەتی ئەورووپا بڕیارێکی مێژووی دەرچواند کە، بەو نزیکانە نووێنەرایەتی خۆی لە هەرێمی کوردستان دەکاتەوە و؛ لە ئیستایشدا سەرقاڵی دانانی کەسایەتییەکی گرینگە بۆ ئەوەی بیکات بە نووێنەری یەکیەتییەکە لە هەرێمی کوردستان.

نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکیەتی ئەورووپا (دلاوەر خالید ئاژگەیی) رایگەیاند کە، یەکیەتی ئەورووپا بە فەرمیی بڕیاریدا نوێنەرایەتی دیبلۆماسی سیاسی خۆی لە كوردستان بكاتەوە، بۆ ئەم مەبەستەیش لە ئیستادا سەرقاڵی دانانی کەسایەتییەکی گونجاو ئاستبەرزن بۆ ئەوەی بیکەن بە نووێنەری یەکیەتییەکەیان لە هەرێمی کوردستان.
(ئاژگەیی) ئاماژەیشی کرد کە، یەکیەتی ئەورووپا بەو هەنگاوەی گرینگی یەکجار گەورەی بۆ داهاتووی هەرێمی کوردستان دەبێت، بە تایبەت لەرووی سیاسی، ئابووریی، سەربازی و دیپلۆماسییەوە، چونکە ئەو یەکیەتییە لە ٢٨ وڵاتی یەکجار گرینگ لە ئاست جیهان پێکدێت و؛ ئەو هەنگاوەیش بۆ پاڵپشتی گەلی کورد هەنگاوێکی مێژووییە و گرینگە.
كەنعان بەهادین

هەواڵی پەیوەندیدار