ھەفتەی داھاتوو پەرلەمانی کوردستان له ھەڵەبجە کۆ دەبێتەوە

هەولێر-KDP.info-پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پڕۆژەیاسای ئیدارەی پارێزگای ھەڵەبجە کردوو ئاراستەی لیژنەی پێوەندیدار کرا بۆ ئەوەی راپۆرتی لەبارەوە دروست بکەن و، بڕیاریشە ھەفتەی داھاتوودا لە پارێزگای ھەڵەبجە ئەو پڕۆژەیاسایە پەسەند بکرێت.
لەمبارەیەوە ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فڕاکسیۆنی زەرد (نازم ھەرکی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند:" ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆبووە و تێیدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای ئیدارەی پارێزگای ھەڵەبجە کرد و ئاراستەی لیژنە پێوەنددیدارەکانی کرد بۆ ئەوەی راپۆرتی لەبارەوە دروست بکەن.
(نازم ھەرکی )گوتیشی، بڕیارە ھەفتەی داھاتوو رۆژی یەکشەممە پەرلەمانی کوردستان لە پارێزگای ھەڵەبجە کۆ بێتەوە و خوێندنەوەی دووەم و دەنگدان لەبارەی ئەو پڕۆژەیاسایە بکات و پەسەندی بکات.
بڵند ئیبراھیم




