٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شنگال..ئەمیرێک و ٥٠ تیرۆریست کوژران

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info-فەرماندەیەكی پێشمەرگە لەنێو شنگال، باس لە دواین بارودۆخی ئەمڕۆی نێو شنگال دەكات و دەڵێت،  ئەمڕۆ پێشمەرگە  كارەساتی بەسەر داعش هێناوە، ئەوانەی هێرشیان كردبوو هیچیان بە ساخی نەگەڕاونەتەوە.. هەروەها ڕوونیشی کردەوە ئێستا بارودۆخی شنگال ئارامە و، هیچ جموجۆڵێكی چەكدارانی داعش  لەناوچەكە  نابینرێت.

فەرماندەی پێشمەرگە لەنێو شنگال ( قاسم سمێڵ) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند کە، ئەمڕۆ زیاتر لە 50 تیرۆریستی داعش لەنێو شنگال کوژراون، بە دەیانی دیكەیش بریندار بوون و، ئەمیرێكی داعش  بەناوی (ئەبو عومەر) كوژراوە و تەرمی دەیان تیرۆرستیش كەوتوونەتە دەست هێزەكانی پێشمەرگە و، دەستیش بەسەر ژمارەیەك چەك و تەقەمەنیدا گیراوە.
ئەو فەرماندەیە ئاماژەیشی کرد، ئێستا ڕەوشی شنگال ئارامە و  هێزەكانی پێشمەرگەیش لەهەموو ناوچە ستراتیژییەكانی شنگال جێگیركراون، بۆ هەر حاڵەتێكی لە ناكاویش لە ئامادەباشی تەواو دان.
(قاسم سمێڵ) گوتیشی، داعش لەنێو شنگال ڕووخاوە، بەرە و لەنێو چوون دەچێت، بەڵام دەیەوێت ئەو شكستانەی لە میحوەرەكانی دیكە بەسەری هاتوون لە شنگال راست بكاتەوە، بەڵام هەر جارێك دێنە پێشەوە  گشتیان دەکوژڕین و شکست دەهێنن.
فەرماندەی پێشمەرگە ( قاسم سمێڵ) زیاتر دەڵێت،  ئێستا پێشمەرگە بە تاكتیكەكانی داعشی زانیوە و ئیدی داعش ناتوانێ هیچ پێشڕەویەک بکات.

ڕابین شێروانی
 

هەواڵی پەیوەندیدار