٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شنگال..داعش لە ترسی پێشمەرگە بەرە و سوریا و تەلەعفەر را دەکەن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-فەرماندەیەكی پێشمەرگە لەنێو شنگال رایگەیاند،  داعشەكانی نێو شنگال دەستیان بە راکردن کردووە و؛  بەهۆی گرتنی ڕێگەی مووسڵ بەرە و تەلەعفەر و سووریا هەڵدێن..جەختیشی کرد کە، گرتنەوەی شنگال ئاسانە و تەنیا ڕۆژێكی دەیەوێت، بەڵام چاوەڕوانی فەرمانین بۆ ئەوەی دەستبکەین بە هێرشێکی وەها کە ئیدی داعش بە تەواوەتی لە ناوچەکە بنەبڕ بکەین.

فەرماندەی پێشمەرگە لە شنگال (قاسم شەشۆ) بە ماڵپەڕی   فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت، داعش لە شنگال خۆ لەبەر هێزەكانی پێشمەرگە ناگرێت و؛ هیچ شوێنێكیان نەماوە بۆی بچن، ناچار بوون تەنیا بۆ تەلەعفەر و سووریا هەڵبێن، ئەگەرنا هیچ شوێنێكی دیكەیان نییە بۆی بچن.
(قاسم شەشۆ) گوتیشی کە،  دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی رابردوودا هێزەكانی پێشمەرگە توانیان لە میحوەرەكان سەركەوتنی بەرچاو بەسەر تیرۆرستان بە دەست بهێنن، داعشەكانی شنگال ورەیان ڕووخاوە و بەردەوام لە پاشەكشەدان،  گرتنەوەی شنگال تەنیا ڕۆژێكی دەیەوێت، بۆ ئەو ڕۆژەیەش چاوەڕوانی فەرمان لە سەرووی خۆمان دەكەین، تا دەستبکەین بە هێرشێکی وەها کە ئیدی داعش لە ناوچەکە بە تەواوەتی بنەبڕ بکەین.
ئەو فەرماندەی پێشمەرگە ئاماژەیشی کرد،  دوای ئازادكردنی سنوونێ و ناوچەكانی دەورووبەر کوردانی ئێزیدی بە شێوەیەكی بەرچاو دەگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، فەرمانگەكانیش دەستیان بە دەوام كردووە و؛ لەو شارەدێیە ئیش و كاری هاووڵاتیان رادەپەڕێنن.

ڕابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار