ئۆباما گەیشتە سعودیە..پێدەچێت باسی داعش بکریت

سعودیە-KDP.info-دوای ئەوەی وادەی سەفەرەکەی هیندستانی کەمکردەوە، ئەمڕۆ (ئۆباما) لەگەڵ شاندێکی باڵای هەردوو حیزب بۆ بەشداریکردن لەپرسەی (شا عەبدوڵلا) گەیشتە عەرەبستان.
بیبیسی لە هەواڵێکدا ڕایگەیاند (ئۆباما) و شاندەکەی کە ٣٠ کەسی لەگەڵدایە و لەنێویاندا (جەیمس بێکەر)، (کۆندۆلیزا ڕایس) وەزیرانی دەرەوەی جارانی ئەمەریکا، (جۆن برێنان) سەرۆکی سیئایئەی و، (جۆن مەکین) یاوەری ئۆبامان.
بەپێی شیکاری ڕاپۆرتەکەی بیبیسی بێت، سەردانەکەی (ئۆباما) و جگە لە گەیاندنی پەیامی پرسە و سەرەخۆشی، پێدەچێت لەسەر تەوەرەکانی داعش و، داڕووخانی حکومەتەکەی یەمەن و، پەیوەندی ئەمەریکا و ئێران کەمێک باس و خواست بکەن.
جێی باسە ئەمەریکا و عەرەبستان بۆ ماوەی ٧٠ ساڵە هاوبەشی ستراتیژی لەنێوانیاندا هەیە و، عەرەبستان سەرەکیترین هاوپەیمانی ئەمەریکایە لەناوچەکەدا.
و/ خالید ئەحمەد




