٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

کۆمەڵگوژی لە دیالە ئەنجام دراوە

سەرچاوە: KDP.info

دیالە-KDP.info- ئەندامێكی پێشوی ئەنجوومەنی پاریزگای دیالە دەڵێت، لە ئۆپەراسیۆنێكی (پۆلیسی دیالە و عەسائیب ئەلحەق) بە سەرپەرشتی بەڕێوبەری پۆلیسی دیالە لیوا (جەمیل شمری) 70 كەسی سڤیل بە شێوەیەكی زۆر دڕندانە كوژراون.

ئەندامی پێشوی ئەنجوومەنی پاریزگای دیالە (عامر رەفعەت)  بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، دوو رۆژ لەمەوبەر لە پاریزگای (دیالە) ئۆپەراسیۆنێك لە لایەن سوپای عێراق و میلیشیا شیعەكان دەستی پێكرد بۆ پاكردنەوەی ناوچەكە لە داعش لە دەوروبەری شارەبان و چەند گوندێكی دیکە، لە ئۆپەراسیۆنەكەدا تیرۆرستانی داعش لەو گوندانە هیچ بەرگریان نەكردووە و پاشەكشەیان كردووە بۆ ناوچەكانی تكریت و؛ ئەو ئۆپەراسیۆنە دوێنێ نیوەڕۆ كۆتایی هات.
هەروا گوتیشی کە، پاش نیوەڕۆی دوێنێ ئوپەراسیۆنێكی تر لەلایەن (پۆلیسی دیالە و عەسائیب ئەلحەق) بە سەرپەرشتی بەڕێوبەری پۆلیسی دیالە لیوا (جمیل شمری) دەستی پێكرد لە بەشێك لەو گوندانەی كەداعش چۆڵی كردبوون، لەو ئۆپەراسیۆنەدا هەڵیان كوتاوەتە سەرگوندەكانی (پەروانەی گەورە و نەهرولئیمام) چەند گوندێكی دیکە، كە دانیشتوانیان سوننە مەزهەبن و سەروی (70) كەسیان كوشتووە بە شێوەیەكی زۆر نامرۆڤانە كە هەمووی خەڵكی سڤیل و بێتاوان بوون و سوكایەتی بە تەرمەكانیشیان كراوە.
(عامر رەفعەت) دەشڵێت،  دوای رووداوەكە (د.سەلیم جبووری)  لەگەڵ (حەیدەر عەبادی) سەرۆكوەزیرانی عێراق كۆبوونەوەیەكی بە پەلەیان ئەنجامدا پێوەست بەو كۆمەڵكوژیە و ئەودۆخەی لە پارێزگا دیالە دەگوزەریت.
سەرباز واحد
 

هەواڵی پەیوەندیدار