٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

تورکیا ئەو پەیجانەی فەیسبوک رادەگرێت

سەرچاوە: KDP.info

تورکیا-KDP.info-تورکیا بڕیاریدا هەر پەیجێکی فەیسبوک سوکایەتی بە پێغەمبەر (د.خ) بکات، ئەوا لێرە بە دواوە پەیجەکە رادەگیڕیت.

ئاژانسی هەواڵگەی ڕویتەرز ڕاگەیاند، دادگای تورکیا هەموو ئەو پەیج و بڵاوکراوانەی نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان قەدەغە دەکات کە، هێرش و سوکایەتی بە پێغەمبەر (د.خ) دەکەن. هەروەها جگە لەوەش هەڕەشەی ڕاگرتنی تەواوەتی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی کردووە، ئەگەر پابەند نەبن بە بڕیارەکەی دادگاوە.
لە ڕاپۆرتەکەی ڕۆیتەرزدا هاتوە، دادگا لەژێر ڕۆشنایی لێکۆڵینەوەکانی داواکاری گشتییدا ئەو بڕیارەی داوە. هەروەها دادگا لە بارەی بڕیارەکەیەوە سەرۆکایەتی گەیاندن و پێوەندییەکانی وڵات و، دەستەی ڕێگەپێدەرانی پەیوەندییەکانی ئاگادار کردووەتەوە.
هەڵبەت ڕاپۆرتەکەی ڕۆیتەرز پێی وایە ئەو دواین بڕیارەی دادگای تورکیا بەرەنجامی هەوڵەکانی (ڕەجە تەیب ئەردۆغانی) سەرۆکی وڵاتە، کە دەیەوێت ڕێگە لەو شتانە بگرێت کە بە هۆیانەوە سوکایەتی بە ئایین دەکرێت.
و/ خالید ئەحمەد
 

هەواڵی پەیوەندیدار