٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

زیاد کاکە رەزا: داوامان کردووە لایەنەکانی ھەڵەبجە خۆیان پۆستەکان لەنێو خۆیاندا دابەش بکەن

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی-KDP.info- ئەندامی شاندی دانوستانکاری پارتیی دیموکراتی کوردستان (زیاد کاکە رەزا) رایگەیاند کە، وەڵامی پێشنیازەکانی یەکێتی و گۆڕانیان داوەتەوە، هەروا داوایان کردووە کە لایەنەکانی ھەڵەبجە خۆیان پۆستەکان لەنێو خۆیاندا دابەش بکەن و؛ تا ئێستاش یەکێتی و گۆڕان داوای ئەو داواکارییەی ئیمەیان نەداوەتەوە.

ئەندامی شاندی دانوستانکاری پارتیی دیموکراتی کوردستان (زیاد کاکە رەزا) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند:" ئێمە وەڵامی پێشنیازەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕانمان داوەتەوە و، ئەوانیش دوێنێ لە بارەی ئەو وەڵامانە کۆبوونەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا وەڵامی ئێمەیان نەداوەتەوە.
(زیاد کاکە رەزا) گوتیشی، ئێمە لە وەڵامەکانمان بۆ یەکێتی و گۆڕان داوامان کردووە کە، لایەنەکانی ھەڵەبجە خۆیان پۆستەکان لەنێو خۆیاندا دابەش بکەن و تێکەڵ بە پۆستەکانی سلێمانی نەکرێن، بەڵام رای ئەوان وایە کە، ھەمووی پێکەوە دابەش بکرێت و، تاوەکو ئێستاش وەڵامی ئەم دوایەی ئێمە نەدراوەتەوە.
بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار