٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

مووسڵ..٨٠ تیرۆریستی داعش کوژران و ١٤ دیکەیان گوللە باران کران

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info- بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان دەڵێت، ئەمڕۆ بەیانی تیرۆرستانی داعش ١٤ چەكداری خۆیان لە شاری مووسڵ گوللە باران كرد.. هەروا گوتیشی کە، لە ئاکامی بۆردومانی ئەمشەوی فڕۆكە جەنگییەكان ٨٠ تیرۆرستی داعش كوژراون.

بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە پارێزگای مووسڵ (سەعید مەموزینی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت، ئەمڕۆ بەیانی تیرۆرستانی داعش لە شاری موسڵ ١٤ چەكداری خۆیان گوللەباران كردوون، هۆكاری گوللەباران كردنەكەیشیان بۆ هەڵاتنیان لە بەرەكانی شەڕی (ناوەران و  شنگال) گەڕاندووەتەوە.
(سەعید مەموزینی) پێوەست بە بۆردوومانی ئەمشەوی فڕۆكە جەنگییەكان دەڵێت، لە ئاکامی بۆردوومانی ئەمشەوی فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان دژ بە داعش كە، چەند شوێنێكیان لەنێو سەنتەری شاری مووسڵ و دەوروبەری بۆردومان کرد، بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی بەردەستی ئیمەن، ٨٠ تیرۆریستی داعش کوژراون.
(مەموزینی)  دەشڵێت، تیرۆرستانی داعش بەشێكی زۆریان لە مێژووی شاری مووسڵ لەنیو بردووە، لە دواهەمین كاریشیاندا بەشێك لە (شورای موووسڵیان) روخاندووە کە، ئەمشورایە لە نزیك زانكۆی مووسڵە و؛ لە لایەن ئاشوورییەكانەوە دروستكرابوو، هەروا مێژویەكی زۆر كۆنیشی هەیە.
سەرباز واحد
 

هەواڵی پەیوەندیدار