٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كۆنگرێسی ئەمەریكا بە فەرمی بانگهێشتی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەكات

سەرچاوە: KDP.info

بە مەبەستی بەشداریكردنیان لە چەندین كۆنفرانس و پەنێڵ لە نیویۆرك كە تایبەتە بە پرسی پەناخوازان لە هەرێمی كوردستان، دەزگای خێرخوازیی بارزانی وەكو تاكە دەزگای خێرخوازیی لە هەرێمی كوردستان و عێراق بە بانگهێشتنامەیەكی فەرمی كۆنگرێسی ئەمەریكا دەچێتە ئەمەریكا.
شاندیكی باڵای دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە سەرۆكایەتی شێخ عەزیز شێخ ڕەزا سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و موسا ئەحمەد جێگری سەرۆكی دەزگا، بەمەبەستی كوكردنەوەی هاوكاری زیاتر بۆ پەنابەران لە هەرێمی كوردستان بە بانگهێشتی فەرمی كۆنگرێس دەگەنە ئەمەریكا و چەندین دیدار و چاوپێكەوتن لەگەڵ بەرپرسانی ڕێكخراوە مرۆیی و، خێرخوازییەكان ئەنجام دەدەن، لە یەكەم چالاكیدا شاندی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە نیویۆرك چاوپێكەوتنێكیان لەگەڵ دامەزرێنەرانی cotas4kurdistan وchange for hope ئەنجام دا، ڕێكخراوی ناوبراو كە ڕێكخراوێكی تازەیە و تایبەت بە هاوكاری و كۆمەككردنی پەنابەران لە هەرێمی كوردستان دامەزراوە، لە دوای ئاشنابوونیان بە كارو چالاكیەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، گروپی ناوبراو بڕیاریاندا كە لە ڕێگای دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە هاوكاری بۆ ئاوارەكانی كوردستان كۆبكەنەوەو ڕەوانەی هەرێمی كوردستانی بكەن و لەرێگەی دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە بەسەر پەنابەراندا دابەش بكرێت.
هەر لەو دیدارەی نێوانیان شاندی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و گروپی خێرخوازی change for hope ئەمەریكی و coats4kurdistanبڕیاردرا كە بەزووترین كات تەواوی هاوكارییەكان كە لەلایەن ڕێكخراوی ناوبراوەوە بە دەست هاتوون لە ڕێگای دەزگای خێرخوازیی بارزانی بگەیێندرێنە ئاوارەكانی كوردستان؛ پێداویستیەكانیش بریتین لە 4 ترێلە دەرمان و كەلوپەلی پزیشكی و 2 ترێلە جلوبەرگ و پێداویستی تر.
هەر لەو دیدارەی نێوانیاندا ڕێكخراوی ناوبراو زۆر خۆشحاڵ بوون بە هەماهەنگی و دۆستایەتی لەگەڵ دەزگای خێرخوازیی بارزانیدا و، بەڵێنی بەردەوامی هاوكارییەكانیان بۆ ئاوارەكان و پشتگیری دەزگا نیشان دا. لە بەرامبەریشدا شاندی دەزگای خێرخوازیی بارزانی سوپاسی ڕێكخراوی ناوبراوی كردو دووپاتیان لەسەر دۆستایەتی و بەهێزكردنی پەیوەندیی نێوان دەزگای خێرخوازیی بارزانی و ڕێكخراوە مرۆیی و خێرخوازییە نێودەوڵەتییەكان كردەوە. 

هەواڵی پەیوەندیدار