داعش ده‌ستی داوه‌ته شه‌ڕێكی ڕاگه‌یاندن و ده‌روونی له‌گه‌ڵ خه‌ڵکدا

هه‌ولێر ـــ KDP.infoــ ئه‌ندامێكی فه‌رمانده‌ی سوپای بارزان ئاماژه به‌وه ده‌كات: "داعش شه‌ڕی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی پێ ناكرێت، ئێستا ده‌ستی كردووه به شه‌ڕێكی ڕاگه‌یاندنی ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی ترسیانه له كه‌وتنی مووسڵ و، شكستیان به‌رانبه‌ر به پێشمه‌رگه.
داعش له ڕێگای ته‌له‌فزیۆن و ڕادیۆیه‌كیانه‌وه ده‌ستیان داوه‌ته هێرش بۆ سه‌ر گه‌لی كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه، لیوا مسته‌فا دێرانه‌یی ئه‌ندامی فه‌رمانده‌یی بارزان، له لێدوانێكدا به ماڵپەڕی پارتی ڕاگه‌یاند، داعش كه هاتووه بۆ عێراق ناوێكی گه‌وره‌ی له خۆی ناوه، ئه‌ویش ده‌وڵه‌تی ئیسلامییه؛ ئه‌وان وایان پێشبینی ده‌كرد كه بە ماوه‌یه‌كی كه‌م ده‌توانن ناوچه‌یه‌كی فراوان داگیر بكه‌ن، به‌ڵام له دوای ئه‌و هه‌موو هێرشه‌ی كردیانه سه‌ر پێشمه‌رگه و شكستیان هێنا ده‌ركه‌وت كه توانای ئه‌وه‌یان نییه ڕووبه‌ڕووی پێشمه‌رگه بوه‌ستنه‌وه بۆیه ئێستا له شه‌ڕی سه‌ربازی وه‌ستاون و، ده‌ستیان كردووه به شه‌ڕی ڕاگه‌یاندنی، چونكه كاتێك به شكستی سه‌ربازی ناویان ده‌ركرد ئێستا ده‌ستیان كردووه به شه‌ڕی ڕاگه‌یاندنی؛ گوتی: "ئێستا شه‌ڕێكی ڕاگه‌یاندنیان له‌دژی پێشمه‌رگه ڕاگه‌یاندووه، ده‌یانه‌وێت ئه‌و ناڕه‌زاییه‌ی له ناو مووسڵ هه‌یه له ڕێگای ڕاگه‌یاندنه‌وه كپی بكه‌نه‌وه، چونكه به گه‌یشتنی چه‌كی پێشمه‌رگه بۆ ناو مووسڵ وره‌ی داعش ڕووخاوه مه‌ترسی له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی ئیسلامیان دروست كراوه".
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو کە لەو دوو حه‌فته‌یەدا، داعش چه‌ندین هێرشی بۆ سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان هێناوه، به‌ڵام له سه‌رجه‌م هێرشه‌كاندا شكستی هێناوه. به‌پێی زانیاری ئێمه داعش هێزی خۆی له ده‌وروبه‌ری مووسڵ كێشاندو‌وه‌ته‌وه بۆ ناو شاری مووسڵ، چونكه ده‌ترسن مه‌ترسی له‌سه‌ر شاره‌كه دروست بكات، گوتیشی: "ئێستا داعش زۆر به چڕی ده‌ستی داوه‌ته شه‌ڕێكی ده‌روونی له‌گه‌ڵ خه‌ڵك و، تۆپبارانی چه‌ند شوێنێكی ناو مووسڵ‌یان كردووه، وایان بڵاو كردووەته‌وه كه هێزی پێشمه‌رگه ئه‌و هێرشه‌ی كردووه".




