٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فراکسیۆنی پارتی: پاککردنەوەی كۆبانێ سەرکەوتنێکی دیکەی پێشمەرگە و شەڕڤانانه‌.. تەواوی خاکی کوردستان لە دەستی تیرۆریستان ڕزگار دەبێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  بە بۆنەی ئازادكردنی كۆبانێ، فراکسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ڕاگه‌یێندراوێكی بڵاو كردووه‌ و، پاککردنەوەی شارێکی دیکەی کوردستانی لە دەستی چەپەڵی تیرۆریستان به‌ سەرکەوتنێکی دیکەی پێشمەرگە و شەڕڤانان وێنا كرد.
دەقی ڕاگه‌یێندراوه‌كه‌ی فراکسیۆنی پارتی..
ڕاگەیێنراوێک لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە
رزگارکردنی کۆبانێ لە کوردستان پیرۆز بێت و نەخشە لە شنگال و تەواوی کوردستان
بە بۆنەی ئازادکردنی کۆبانێ، سیمبولی بەرخۆدان و ئازایەتی، پیرۆزبایی لە گەلی کوردستان دەکەین. پاککردنەوەی شارێکی دیکەی کوردستان لە دەستی چەپەڵی تیرۆریستان، سەرکەوتنێکی دیکەی پێشمەرگە و شەڕڤانان، لە لاپەرە پڕشانازییەکانی خەباتی کوردستاندا تۆمار دەکات.
بە شانازییەوە لە پەرلەمانی کوردستان، لەسەر داوای سەرۆكی هەرێمی كوردستان و، بە پێی بڕگەی (یازدەهەم) لە ماددەی (دەیەم) لە یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی كوردستان ژمارە (1)ـی ساڵی 2005ـی هەمواركراو، بە مەبەستی پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی لە مەترسییەكانی تیرۆر بە تایبەت کردەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش بڕیاری ژمارە (24) لە 15/10/2014 دەرچوێندرا. بە پێی ئەم بریارە مێژووییە هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان بۆ بەرگری لە پارچەیەکی دیکەی کوردستان بۆ کۆبانێ نێردرا. وێڕای دەستخۆشی لە پێشمەرگە و شەڕڤانان، خەڵکی خۆشەویستی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە کە درێغی لە هیچ هەوڵێک ناکەین بۆ پاراستنی بست‌بەبستی خاکی کوردستان و، بە پشتیوانی خوای گەورە بە زووترین کات تەواوی خاکی کوردستان لە دەست تیرۆر ڕزگار دەبیت.
سڵاو بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کۆبانێ و کورد و کوردستان
فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان
لە پەرلەمانی کوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار