٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

گۆڕانكاری لە بوودجە كراوە..لە بەرژەوەندیی هاووڵاتیانی هەرێمه‌

سەرچاوە: KDP.info

به‌غدا ـــKDP.INFOـــ ئەمڕۆ لیژنەی دارایی كۆتایی بە ڕاپۆرتی خۆی دەهێنێت، كە  لە 41 ماددە پێك دێت، ئەندامێكی لیژنەی داراییش دەڵێت، بەهۆی هەرزانبوونی نرخی نەوت هەندێك گۆڕانكاری لە پڕۆژەیاساكەدا كراوە، بەڵام ئەو گۆڕانكارییانە لە بەرژەوەندیی هاووڵاتیانی هەرێمدایە.
(نەجیبە نەجیب) ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران لەسەر لیستی پارتی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "ئەمڕۆ لیژنەی دارایی ڕاپۆرتی خۆی تەواو دەكات و، دەیداتە سەرۆكایەتیی پەرلەمان، بۆ ئەوەی ڕۆژی پێنجشەممە بخوێندرێتەوە و پەسەند بكرێت."
ئاشكرایشی كرد، هەر چەندە دەنگێكی ناڕەزایی هەیە، بەڵام بارودۆخی ئەمنی و داراییی وڵات چیتر بەرگەی بێ‌بوودجەیی و، گەمەی سیاسی ناگرێت، هەربۆیە ئەندامانی كورد لە بەغدا ماونەتەوە و، نەگەڕاونەتەوە كوردستان، بۆ ئەوەی ڕۆژی پێنجشەممە ئەنجوومەنی نوێنەران لەسەر بوودجە كۆ ببێتەوە و، پەسەندی بكات.
(نەجیبە) گوتیشی، ئەو 8ترلیۆن دینارەی لە خەرجی وەزارەتەكان كەم كراوەتەوە، زۆربەیان دابەش كردووە بەسەر سێكتەرەكاندا.

ڕابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار