پێشمه‌رگه له سێ قۆڵه‌وه تیرۆرستانی داعشیان تێك شكاند؛ ئه‌میرێك و 20 تیرۆرستی داعشیان كوشت

شنگال-KDP.info- به‌رپرسی قۆڵی شنگال ڕایگه‌یاند هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له سێ قۆڵه‌وه، توانییان هێرشی تیرۆرستانی داعش تێك بشكێنن و، چه‌ندین تیرۆرستی داعش كوژران و بریندار بوون؛ ئه‌میرێكی داعش‌یش كوژراوە.
به‌رپه‌رسی قۆڵی شنگالی هێزی پێشمه‌رگه عه‌مید (به‌هرام عه‌ریف یاسین)، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "له سەعات پێنج‌ونیوی ئەم به‌یانییەوە، تیرۆرستانی داعش له سێ قۆڵه‌وه هێرشیان هێنا، له گه‌ڕه‌كی نه‌سر و به‌ربه‌ڕۆژ و شوهه‌داوە، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه هه‌ر زوو له سه‌عات حه‌فت و پانزە خوله‌ك هاتنه تێك شكاندن و، توانرا زه‌ره‌ر و زیانێكی باشیان پێ بگه‌یێنین."
(عه‌مید به‌هرام) گوتی: "له ئه‌نجامی تێكشكاندنیان له‌و شه‌ڕه زیاتر له 20 تیرۆرستی داعش كوژران و، 36 تریش بریندار بوون، له‌گه‌ڵ ئه‌میرێكی تیرۆرستانی داعش به ناوی (ئه‌بووعومه‌ر) له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌وه هاته كوشتن، چه‌ندین برینداریشیان له‌ناو خانووه‌كاندا بەجێ ماون، ناتوانن ده‌ربازیان بكه‌ن؛ ئۆتۆمبێلێكی دۆشكه‌له‌سه‌ری تیرۆرستانیش سووتێنر" .
ئه‌و به‌رپرسه‌ی قۆڵی شنگال گوتیشی: "ئێستا ته‌قه‌ی دووربه‌دوور به‌رده‌وامه ".
نه‌شوان به‌رزنجی




