نێچیرڤان بارزانی، ڕزگاركردنی كۆبانێ لە هەموو ئازادیخوازان پیرۆز دەكات.. كۆبانێ ببووە سیمبۆلێكی خۆڕاگری و بەرگری بەرامبەر تیرۆریستانی داعش

له برووسكهیهكی پیرۆزباییدا، بە بۆنەی ڕزگاركردنی شاری كۆبانێوه، بهڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆكوهزیرانی هەرێمی كوردستان، پیرۆزباییی لە پێشمەرگە و شەڕڤانان و هەموو ئازادیخوازانی جیهان كرد و، سوپاسی توركیا و هاوپەیمانانیش دەكات لە بەشداریكردنیان لە ڕزگاركردنی كۆبانێدا.
ئهمه دهقهكهیهتی:
بە بۆنەی ڕزگاركردنی كۆبانێ، گەرمترین پیرۆزبایی لە خەڵكی كۆبانێ، پێشمەرگە، شەڕڤانان و، هەموو گەلی كوردستان و، ئازادیحوازان و جیهان دەكەین. ههروهها پیرۆزبایی لە بەڕێز مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكەین، كە وەك شنگال و شوێنەكانی دیكەی كوردستان، هەمیشە لە خەمی ڕزگاركردنی كۆبانێدا بووه و، هەموو هەوڵێكی دا بۆ ئەوەی هاوپەیمانان هاوكاریی كۆبانێ بكەن و، هێزی پێشمەرگە بگاتە ئهوێ.
ههر لێرەدا بە پێویستی دەزانم سوپاسی هەوڵ و هەڵوێستی بەڕێزان ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەركۆمار و ئەحمەد داودئۆغلۆ سەرۆكوەزیرانی توركیا بكەم، كە بەبێ هەڵوێستی جوامێرانەی ئەوان، نەدەكرا هێزی پێشمەرگە بگاتە فریای كۆبانێ، ههروهك چۆن ڕۆڵێكی گرنگیشیان لە یارمەتیدانی ئاوارەكانی كۆبانێ گێڕا. سوپاسی هەڵوێستی ئەمهریكا و هاوپەیمانەكانیشی دەكەین، كە بە پشتیوانیی ئاسمانی و گەیاندنی تەقەمەنی لە هەرێمی كوردستانەوە، هاوكاریی كۆبانێیان كرد.
كۆبانێ ببووە سیمبۆلێكی خۆڕاگری و بەرگری بەرامبەر تیرۆریستانی داعش، هەموو حزبەكانی كوردستان و، هەموو كورد لەسەر پێویستیی هاوكاریكردنی كۆبانێ یەكدەنگ بوون، ئەمڕۆش بە بۆنەی ڕزگاركردنیهوه لە لایەن پێشمەرگە و كچ و كوڕە شەڕڤانە خۆڕاگرەكانەوە، پیرۆزبایی لە هەموو حزبەكانی ئهو بهشهی كوردستان و یەك بە یەكی كوردستانیان دەكەم. هیوادارم لە ماوەیەكی نزیكدا هەموو گوندەكانی دەڤەری كۆبانێ و هەموو شوێنێكی كوردستان لە دەست تیرۆریستانی داعش ڕزگار بكرێن.
ئەم سەركەوتنە ئەنجامی هەوڵ و قوربانیدانی شەڕڤانان و پێشمەرگەیە و پێویستە شەهیدانی كۆبانێ و، هیچ شوێنێكی دیكەی كوردستان لەبیر نەكەین. حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە گوێرەی توانای خۆی، هاوكاریی خەڵكی ئاوارەبووی كۆبانێی كرد و، لە داهاتووشدا بەپێی توانا هاوكاریی خەڵكی ئەو شارە خۆڕاگرە دەكات.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان
26/1/2015




