٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

له‌ بوودجه‌ی ساڵی 2015ی عێراقدا 441ملیار دینار بۆ پارێزگاكانی هه‌رێم ته‌رخان ده‌كرێـت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی ده‌ڵێت، له‌ بوودجه‌ی ساڵی 2015 عێراقدا، بڕی 5ملیار دۆلار، بۆ هه‌موو پارێزگاكانی عێراق دانراوه‌ و، بڕی 441 ملیار دیناریش له‌ و به‌شه‌ بۆ بوودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكانی هه‌رێمی كورستان ته‌رخان كراوه‌.

(ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید) بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "له‌ بوودجه‌ی ساڵی 2015ـی عێراقدا، بڕی 5ملیار دۆلار، بۆ هه‌موو پارێزگاكانی عێراق دانراوه‌ و، بڕی 441 ملیار دیناریش له‌و به‌شه‌ بۆ بوودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكانی هه‌رێمی كورستان ته‌رخان كراوه‌؛ بۆ پارێزگای سلێمانی، 175ملیار‌و700ملیۆن دینار، بۆ پارێزگای هه‌ولێر 158ملیار‌و559ملیۆن دینار، بۆ دهۆكیش، 107ملیار‌و100ملیۆن دیناره‌."
(ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید) گوتیشی: "ئه‌و 441ملیار دیناره‌ له‌سه‌ر بنه‌مای 12%ـی ڕێژه‌ی دانیشتووان بۆ هه‌رێمی كوردستان ته‌رخان كراوه‌، ئه‌و پاره‌یه‌ش له‌ نێو به‌شه ‌بوودجه‌ی 17% ته‌رخان كراوه‌".
بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی ئاشكرایشی كرد له‌ بوودجه‌ی پارێزگای سلێمانی ده‌بێت بوودجه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ ته‌رخان بكرێت، ئه‌وه‌ش له‌ بوودجه‌ی عێراقدا چه‌سپاوه‌.
یه‌حیا سابیر
 

هەواڵی پەیوەندیدار