به‌شه خۆراكی مانگانه‌ی هاووڵاتیان دابەش دەکرێتەوە

هەولێر-KDP.info- به‌پێی ڕاگه‌یاندراوێكی وه‌زاره‌تی بازرگانیی عێراق كه كۆپیه‌كی بۆ ماڵپه‌ڕی پارتیی دیموكراتی كوردستان ڕه‌وانه كراوه، له ڕۆژی 26ی كانوونی دووه‌می 2015ـەوە ده‌ست كراوه‌تەوە به دابینكردنی شه‌كر و برنج و ڕۆن بۆ بركاره‌كانی خۆراك.
به‌پێی ڕاگه‌یاندراوه‌كه دابینكردنی ئه‌و به‌شه خۆراكه بۆ بریكاره‌كانی خۆراك بۆ مانگی كانوونی دووه‌می 2015یه، ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه كه به‌شه خۆراكی مانگه‌كانی 11 و 12ـی پار نه‌دراوه.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی دابه‌شكردنی خۆراكی هه‌ولێر ده‌ست ماڵپه‌ری پارتیی دیموكراتی كوردستان كه‌وتوون، دوو مانگه به‌غدا به‌شه خۆراكی بۆ هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وانه نه‌كردووه.
تاوه‌كو كۆتایی مانگی 10 به پاره قه‌ره‌بووی به‌شه خۆراكی فه‌وتاو كراوه، به‌ڵام دوو مانگه خۆراك نه‌هاتووه، ته‌نیا ئارد دابه‌ش ده‌كرێت.
له بوودجه‌ی ئه‌مساڵدا دووترلیۆن و 500ملیار دینار بۆ به‌شه خۆراكی مانگانه ته‌رخان كراوه .
یه‌حیا سابیر




