ئه‌نجه‌لینا جۆلی، ستاییشی خه‌ڵك و حكوومه‌تی كوردستانی کرد
هەولێر-KDP.info-ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان(نێچیرڤان بارزانی) پێشوازی له نێردراوی تایبه‌تی كۆمیساری باڵای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری په‌نابه‌ران و باڵیۆزی نیازپاكیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و گه‌وره هونه‌رمه‌ند و ئه‌كته‌ری ناوداری هۆڵیوود، خاتوو (ئه‌نجه‌لینا جۆلی) كرد.
له دیدارێكدا خاتوو (جۆلی) باسی له سه‌ردانی خۆی بۆ چه‌ند كه‌مپێكی ئاواره و په‌نابه‌ران له سنووری پارێزگای دهۆك و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی له‌نزیكه‌وه‌ی ڕه‌وشی كه‌مپه‌كان كرد و ستاییشی خه‌ڵك و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد كه هاوكاریی ئاواره و په‌نابه‌رانیان كردووه و باوه‌شیان بۆ كردوونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها دڵگرانیی خۆی بۆ ئه‌و كاره‌ساتانه ده‌ربڕی كه به‌سه‌ر خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌دا و به‌تایبه‌تیش به‌سه‌ر هه‌ردوو پێكهاته‌ی ئێزدی و مه‌سیحیدا هاتوون.
خاتوو (جۆلی) دووپاتی كرده‌وه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ڕێز و پێزانینێكی زۆری بۆ خه‌ڵك و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه كه توانیویانه به‌شێكی زۆری پێداویستییه‌كانی ئاواره و په‌نابه‌ران دابین و كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن. هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند له هه‌وڵ و كۆششه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كاراتر به‌هانای ئاواره و په‌نابه‌رانه‌وه بێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌زگا و ئاژانسه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ڕێكخراوه خێرخوازه‌كان له جیهان هان ده‌دات تا كۆمه‌ك و هاوكاریی زیاتریان بۆ كۆبكه‌نه‌وه.
لای خۆیه‌وه (نێچیرڤان بارزانی) سوپاسی سه‌ردانه‌كه‌ی كرد و؛ ئاماژه‌ی به‌وه دا كه هاتنیان بۆ كوردستان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ڕه‌وشی ئاواره و په‌نابه‌ران له ڕووی مۆراڵه‌وه كاریگه‌ریی ئه‌رێنیی خۆی ده‌بێت و هیوای خواست له پشتگیری بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران به‌رده‌وام بێت، هه‌روه‌ها وێنه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه‌ی كوردستان و بارودۆخه‌كه بگوازێته ده‌ره‌وه و به كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و ڕێكخراوه جیهانییه‌كانی بگه‌یه‌نێت، به‌تایبه‌تیش ئه‌و فیلمه دۆكیوومێنتارییه‌ی كه خه‌ریكن ئاماده‌ی ده‌كه‌ن و به ناوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ڕاستیی بارودۆخی كوردستان و ئاواره و په‌نابه‌ران بێت.
سه‌رۆكوه‌زیران هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆمه‌ك و یارمه‌تیدانی ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌موو بواره‌كانی ته‌ندروستی، په‌روه‌رده‌یی، پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان و هه‌موو بواره‌كانی دیكه‌دا به‌رده‌وام ده‌بێت و ئه‌مه به ئه‌ركی خۆی ده‌زانێت، به‌ڵام جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه باره‌كه زۆر قورسه و له تواناكانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ره، بۆیه پێویستی به كۆمه‌ك و هاوكاریی زیاتر و ئاوڕدانه‌وه‌ی جددیتری كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌یه.




