خورماتوو..تیرۆریستێك كوژرا و بڕێكی زۆری تی ئێن تی لە ماڵەكەیدا دەستی بەسەردا گیرا

خورماتوو-KDP.info-لە شارۆچكەی خورماتوو تیرۆریستێك لە كاتی بۆمب گواستنەوەدا بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێك بەخۆیدا كوژرا. هاوكات لە ماڵەكەیدا بڕێكی زۆر ماددەی تی ئێن تی دەستی بەسەردا گیرا و؛ بەمهۆیەشەوە چەند كەسێكی خێزانەكەی دەستگیركران.
بەڕێوەبەری راگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو (محەممەد فایەق) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شارۆچكەی خورماتوو، لە كاتێكدا تیرۆریستێك بە ماتۆرسكیلێك بۆمب و تەقەمەنی گواستبووەوە، لە نزیك ماڵی خۆیان بەهۆی تەقینەوەی بۆمبەكان بەخۆیدا كوژرا.
گوتیشی: ئەو تیرۆریستە ناوی (رەسوڵ عەباس وەلی) یەو بەڕەگەز توركمانی سوونەیە، لە ئێستادا دانیشتوی گەڕەكی كۆماری خورماتووە و لە بنەڕەتدا خەڵكی گوندی یەنگیجەیە.
(محەممەد فایەق) راشیگەیاند، پاش ئەوەی تیرۆریستەكە كوژرا، لە لایەن هێزەكانی ئاساییشەوە ماڵەكەیان پشكنی و برێكی زۆر مادەی تی ئێن تی كە لە ناو موبەریدەیەك دانرابوو دەستی بەسەردا گیرا.
ئەوەشی خستەڕوو، هەر لە لایەن هێزەكانی ئاساییشەوە چەند كەسێك لە خێزانی ئەو تیرۆریستە دەستگیركراون و؛ لیکۆڵینەوە لەگەڵخ یزانەکەیدا بەردەوامە.
كاروان جاف




