٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سێریزا هەڵبژاردنی یونانی بردەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-سێریزا، لە هەڵبژاردنەکانی گشتیی دوێنێی یۆناندا زۆرینەی کورسییەکانی پەرلەمانی بەدەست هێنا.

بی‌بی‌سی لە هەواڵێکدا ڕایگەیاند کە سێریزا لە کۆی ٣٠٠ کورسی پەرلەمان ١٤٩ کورسی بەدەست هێناوە، هەر ئەمڕۆش بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێ سێریزا و پارتی باڵی ڕاستی سەربەخۆ کە ئەوانیش خاوەنی ١٣ کورسین پێکەوە خەریکی هاوپەمانیەتیەکن تا بە زووترین کات حکوومەتی نوێ ڕابگەیەنن.
ئەلێکس سیپراس سەرۆکی سێریزا پێشتر بەڵێنی دابوو و، دوای سەرکەوتنە مێژووییەکەشیان دوپاتی کردەوە کە، ئەوان ڕووبەڕووی سیاسەتی ڕووت و ڕەجاڵی خەڵکی یۆنان دەبنەوە و، دووبارە بەقەرزەکانیاندا دەچنەوە.
جێن کلاود سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای یەکیەتی ئەوروپا وێڕای پیرۆزبایی لێکردنی لە سیپراس، گوتی ئێمە بەردەوام دەبین لە هاریکاریکردنی یۆنان بۆ بە دەستهێنانی ئەو ئامانجانەی کەگەلی یۆنان پێویستیانن، هەروەها بیریشی خستەوە کە، بۆ دڵنیایی بەرپرسیاریەتی دارایی دەبێت بەرەنگاریکەرێکی باش بێت.

سێریزا بناسە:
سێریزا کورتکراوەی هاوپەیمانی چەپی ڕادیکاڵیە و، کە لە ساڵی ٢٠٠٤ دا بە گروپی چەتر خۆیان ڕاگەیاند. ئەلێکس سیپراسی ٤٠ ساڵان سەرکردایەتی ئەو پارتە دەکات. 
بۆ یەکەم جار لە دوای سەرهەڵدانی گرژییەکانی یۆنان لە ساڵی ٢٠٠٨ دا ئەو پارتە بەو ناوەوە دەرکەوت و،  ئامانجیان دەرهێنانی خەڵکە هەژار و ڕووت و ڕەجاڵەکەی یۆنانە لە میحنەتی و داماوی، ئێستاش کە براوەی هەڵبژاردنەکانن دەیانەوێت سەرلەنوێ بە قەرزەکانی یۆناندا بچنەوە، چونکە پێیانوایە یەکیەتی ئەوروپا لەجیاتی هاوکاریکردن، یۆنانییەکان هەڵدەگوشێ.

و/ خالید ئەحمەد

هەواڵی پەیوەندیدار