٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بزانە دوای ئازادکردنی کۆبانی پێشمەرگە و شەڕڤانان بەرە و کوێ پێشڕەوی دەکەن ؟.. زیاتر لە ١٠٠ داعش كوژران

سەرچاوە: KDP.info

كۆبانی‌-KDP.info- فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە كۆبانی ڕایدەگەینێت، كەمێك بەر لە ئێستا شەڕڤانان و هێزەكانی پێشمەرگە تەواوی شاری كۆبانییان لە تیرۆریستانی داعش پاك كردەوە و داعش بەرەو ڕاكردنن بۆ رۆژهەڵاتی كۆبانی و هەڵمەتی ئازادكردنی گوندەكانیش دەستی پێ‌ كردووە.

فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لەكۆبانی عەمید (موسڵەح زێباری) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، "كەمێك بەر لە ئێستا شەڕڤانان بە پشتیوانیی هێزەكانی پێشمەرگە دواگەڕەكی كۆبانی گەڕەكی كانی كوردان كە تیرۆریستانی داعشی تێدا مابوون، ئازادیان كرد و ئەو شارە بە تەواوی لە تیرۆریستانی داعش پاك كرایەوە؛ ئێستاش خەریكی پاككردنەوەی ئەو گەڕەكەین لە مین و تەقەمەنی".

(موسڵەح زێباری) دەشڵێت، "ماوەی زیاتر لە 10 رۆژە ئێمە لە كۆبانیین و ئەو شارە لەسەدا سەد ئەمڕۆ ئازاد كرا و  زیاتر لە 100 تیرۆریستی داعشمان كوشتوون و لاشەی 50 كوژراوی تیرۆریستانی داعش ئەمڕۆ كەوتوونەتە دەستمان، چەك و تەقەمەنییەكی زۆریش كەوتووەتە دەستمان و؛ ئەمڕۆیش تانكێك بە تەواوی كەلوپەلەكانی كەوتە دەستمان؛ هەروەها گردی مشتەنوور كە شوێنێكی ستراتیژی كۆبانی‌ بوو، رزگارمان كرد".
ڕوونیشی كردەوە كە، لە ماوەی ئەو دوو رۆژەی ڕابردوودا دوو گوند لە لایەن شەڕڤانان بە پشتیوانیی هێزەكانی پێشمەرگە ئازاد كران.
ئەو فەرماندەیەی هێزی پێشمەرگە لە كۆبانی‌ زیاتر گوتیشی، "هەڵمەتی پاككردنەوەی گوندەكانیش لە تیرۆریستانی داعش دەستی پێ‌ كردووە و شەڕڤانان و هێزەكانی پێشمەرگە لە پێشڕەویدان بۆ ئازادكردنی گوندەكانی دەووروبەریش، ئێستایش بەرەو گوندی كلمیت بەڕێوەن كە دەكەوێتە باشووری شاری كۆبانی‌ لە دووری 4 كم لەسەر رێگای حەلەب، ئەو شوێنانەی ماون پەپشتیوانی خوا لە نزیكترین كاتدا ئازادیان دەكەین".
نەشوان بەرزنجی
 

هەواڵی پەیوەندیدار