٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

خەسرۆ گۆران: رێککەوتن کراوە پێنجشەممە بودجە بخرێتە دەنگ دانەوە..گشت داواکاری کورد جێگیرکراون

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-سەرۆکی فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، کوتلەکانی نێو پەرلەمانی عێراق رێککەوتوون کە، رۆژی پێنج شەممە پڕۆژەیاسای بودجە پەسەند بکرێت.

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق (خەسرۆ گۆران) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند:" کوتلەکانی نێو پەرلەمانی عێراق رێککەوتوون کە، رۆژی پێنج شەممە دەنگدان لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجە بکرێت ئەگەر ھیچ لایەنێک کێشە دروست نەکات ئەوا بودجە پەسەند دەکرێت، بۆیە پێویستە چاوەڕوان بکەین تا ئەو کاتە.
(خەسرۆگۆران) گوتیشی، لەو پڕۆژەیاسایەدا ھەموو داواکاریەکانی کوردی تێدا جێگیرکراوە کە، پێشتر لە نێوان ھەرێم و بەغدا رێککەوتنی لەسەر کرابوو.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار