٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دڵشاد شەعبان: هەولێر بە رێككەوتنی لەگەڵ بەغدا پابەند بووە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆكی لیژنەی سامانە سرووشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، هەرێمی كوردستان رۆژانە نەوتی خۆی و كەركووك رەوانەی دەرەوە دەكات و پابەندە بە جێبەجێكردنی رێككەوتنی لەگەڵ بەغدا، بەڵام بەغدا تاوەكو ئێستا هیچ بڕەپارەیەكی بۆ هەرێم رەوانە نەكردووە.

جێگری سەرۆكی لیژنەی سامانە سرووشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان (دڵشاد شەعبان) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، "هەرێمی كوردستان لە ئێستادا رۆژانە ٣٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی كەركووك و نزیكەی ٢٠٠هەزار بەمیل نەوتی خۆی رەوانەی دەرەوە دەكات و ئامادەیە لە مانگەكانی داهاتوودا قەرەبووی ئەو رێژەیەی كەم رەوانە كراوە، بكات و رێژەی هەناردەكردن زیاد بكات، بەڵام بەغدا داوا دەكات رۆژانە ٥٥٠ هەزار بەرمیل رەوانە بكەین، بەمەیش رەنگە زۆر جار كێشەی تەكنیكی دروست بێت و كەم بێت، بەڵام چارە دەكرێت".

(دڵشاد شەعبان) گوتیشی، هەرێمی كوردستان پابەندە بە جێبەجێكردنی رێككەوتنی لەگەڵ بەغدا، بەڵام تاوەكو ئێستا بەغدا هیچ بڕەپارەیەكی بۆ هەرێمی كوردستان لە بەرانبەر ئەو نەوتەدا رەوانە نەكردووە و دیاریش نییە كەی رەوانەی دەكات.
بڵند ئیبراهیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار