٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەرلەمان لە هەڵەبجە پڕۆژەیاسایەكی گرینگ پەسند دەكات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-پەرلەمانی كوردستان هەفتەی داهاتوو لە  هەڵەبجە پڕۆژەیاسایەكی تایبەت بەو شارە پەسند دەكات.

پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی كوردستان (شوان شێخ ئەحمەد) بە ماڵپەڕی  فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی  راگەیاند، سبەینێ سێشەممە لە كۆبونەوەیەكی نائاساییدا پەرلەمانی كوردستان خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجە لە هەرێمی كوردستان دەكات.

(شوان شێخ ئەحمەد)  گوتیشی، دوای ئەوەی رۆژی سێشەممە خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای یاسای ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجە دەكرێت، لە هەفتەی داهاتوودا پەرلەمانی كوردستان لە هەڵەبجە كۆ دەبێتەوە بۆ ئەوەی خوێندنەوەی دووەم بۆ ئەو پڕۆژەیاسایە بكات و لەو شارەدا پەسندی بكات.
(سەرۆك بارزانی) بە پارێزگاكردنی هەڵەبجەی واژۆ كردووە و حكوومەتیش فەرمانی بۆ دەرچواندووە.
ئەو پەرلەمانتارەی پارتی رونیشیكردەوە، هەڵەبجە شایانی خزمەتی  زیاترە، چونكە سیمبولی مەزڵومییەتی كوردستانە.

هەڵەبجە ٨٣ كیلۆمەتر دەكەوێتە باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری سلێمانی و لە ساڵی ١٩٨٨ لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە كیمیاباران كرا و بەهۆیەوە نریكەی پێنج هەزار كەس شەهید بوون.
یەحیا سابیر

هەواڵی پەیوەندیدار