٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە قۆڵی ناوەران پێشمەرگە زیاتر لە ٥٠ داعشی كوشتن..٥ هەمەڕ و تانكێك تێك شكێندراون

سەرچاوە: KDP.info

ناوەران-KDP.info-بەرپرسی هێزی پێشمەرگە لە قۆڵی ناوەران ڕایگەیاند، دوای ئەو سەركەوتنە گەورەیەی دوێنێ‌ هێزەكانی پێشمەرگە لە قۆڵی ناوەران تۆماریان كرد و توانییان رێگا لە هێرشەكانی تیرۆریستانی داعش بگرن و زەبرێكی كوشندەیان لێ بدەن، ئەمڕۆیش لە بەیانییەوە هێزەكانی پێشمەرگە مۆڵگەی تیرۆریستانی داعش بۆردوومان دەكەن.

بەرپرسی قۆڵی ناوەرانی هێزەكانی پێشمەرگە (سەربەست تروانشی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ لە بەیانییەوە هێزەكانی پێشمەرگە بە چڕی مۆڵگەكانی تیرۆریستانی داعش بۆردوومان دەكەن لە گوندی خۆرسیباد و بایبۆخ و دێركێ‌ و دەوروبەری و لە بۆردومانەكەیش بەردەوامن.
بەرپرسی قۆڵی  ناوەران باسی لە زیانەكانی تیرۆریستانی داعش كرد و گوتی، "زیاتر لە 50 تیرۆریستی داعش لە دوێنێوە تا ئەو كاتە كوژراون و؛ لاشەی 14 داعشیش لە بەردەستی ئێمەدان، لە نێویشیاندا سێ‌ ئەمیری تیرۆریستانی داعش هەن، هەروا پێنج هەمەڕ و تانكێكیان تێك شكێندراون".
(تروانشی) ئاماژەیشی دا كە، ماوەی دوو سەعاتە فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمەریكا و هاوپەیمانان دەستیان كردووە بە بۆردوومانكردنی مۆڵگەكانی تیرۆریستانی داعش و گورزی كوشندەیان لێیان وەشاندووە.
نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار