٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فەرماندەی هێزی پێشمەرگە مژدەی ئازادکردنی کۆبانی راگەیاند..تەرمی ٣٠ تیرۆریست لە گۆڕەپانی جەنگدا کەوتوون

سەرچاوە: KDP.info

کۆبانی-KDP.info-کەمێک بەر لە ئیستا فەرماندەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە کۆبانی، مژەی ئازادکردنی تەواوی شاری کۆبانی راگەیاند..هەروا گوتیشی کە، تەرمی ٣٠ تیرۆریستی داعش لە گۆڕەپانی جەنگدا کەوتوون.

فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە کۆبانی عەمید (موسڵەح زێباری) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت:"ماوەی چەند رۆژێکە لە رۆژھەڵاتی کۆبانی شەڕێکی قورس ھەیە و؛ خۆشبەختانە ئەمڕۆ توانرا کانی کوردان بە تەواوەتی ئازاد بکرێت، بەمەیش کۆبانی بەیەکجارەکی ئازاد کرا و؛ داعشی لێ وەدەر نرا.

عەمید (موسڵەح زێباری) گوتیشی، لەو شەڕەی ئەمڕۆدا ٣٠ تیرۆرست کوژراون و؛ بڕێکی زۆری چەک و تەقەمەنیش کەوتووەتە دەست ھێزەکانی ئێمە.
(زێباری) رونیشی کردەوە، جگە لەوە لە باشوری کۆبانی دوو گوند ئازاد کراون و؛ لەئێستایشدا شەڕ بەردەوامە و نزیکە کە گوندێکی دیکەیش ئازاد بکرێت.
فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە کۆبانی راشیگەیاند: شەڕڤانان و تۆپخانەکانی ھێزی پێشمەرگە لە رۆژھەڵاتی کۆبانی بەرە و گوندێک پێشڕەوی دەکەن کە ئەویش نزیکە لە کۆبانی، بۆیە لە ماوەیەکی نزیکدا ناوچەکە لە تیرۆرستان پاک دەکەینەوە.
بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار