پێشمەرگە مۆڵگەی تیرۆریستانی داعشیان لە مووسڵ مووشەکباران کرد

پێشمەرگە بە مووشەك مۆڵگەكانی داعشیان لە مووسڵ کوتا و، ترسیان خستە دڵ بەرپرسان و، چەكدارانی ئەو گروپە تیرۆریستییەوە.
فەرماندەیەكی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بە ناوی (شڤان ئەحمەد) بە هەواڵگەی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند كە پێشمەرگە زانیویانە چەكدارانی گروپی تیرۆریستی داعش لە ناوچەی زهووری مووسڵدا كۆ بوونەتەوە و، دەسبەجێ مووشەکبارانیان کردوونە؛ چەند فەرماندەیەكی هێزی پێشمەرگە ئاشكرایان كرد مووشەکبارانەکە ئامانجی خۆی پێكاوە.
فەرماندەیەكی دیكەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان ئاماژەی بەوە كرد كە مووشەکبارانەکە ترسی خستووەتە دڵی تیرۆریستانی داعشەوە؛ بە تایبەت كە دەزانن لەو چەند حەفتەیەدا، هێزی پێشمەرگە لە میحوەری دیجلە سەركەوتنی گەورەی تۆمار كردووە و، ناوچەیەكی بەرفراوانی لە تیرۆریستان پاك كردوەتەوە.
و: خالید ئەحمەد




