مژدە... ئازادکردنی تەواوی كۆبانێ نزیک بووەتەوە

سەرچاوەیەكی باڵا لە هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان لە كوبانێوە ڕایگەیاند، ئێستا نزیک بووینەتەوە کە لە 100% شاری كۆبانێ بە تەواوی ئازاد بکەین، بە هەوڵ و هیمەتی هێزەكانی پێشمەرگە و شەڕڤانان، شەڕ و پێكدادان لە شاری كۆبانێ نەماوە.
ڕائید (عێزەدین تەمۆ) لە هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان لە كوبانێ بە مالپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئێستا شاری كۆبانێ سەداسەد ئازاد كراوە، بە هەوڵ و هیمەتی هێزەكانی پێشمەرگە و شەڕڤانان، شەڕ و پێكدادان لە شاری كۆبانێ نەماوە، شارەكە لە چەكدارانی داعش پاك كراوەتەوە، تەنها چەند چەكدارێک لە ناوچەی (كانیعارەبان)ـدا ماون، كە لەوانەیە لەو كاتەی كە من قسە بۆ ئێوە دەكەم دوایان بڕابێتەوە و، ئەوە لە منی ببیسن كە كۆبانێ ئازاد كراوە."
سەرباز واحد




