٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

گەندەڵی و بەهەدەردان لە پڕۆژەیاسای بوودجەدا بخوێنەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا ـــkdp.infoــ پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، پڕۆژەیاسای بوودجە پڕە لە کێشە، بۆیە پەسەندکردنەکەیشی ڕەنگە ھەندێک دوا بکەوێت، چونکە گەندەڵییەکی زۆری تێدا دەکرێت؛ خۆی ئەگەر بە تەواوەتی دابەش بکرێت، بەشی سێ وڵات دەکات.
(عەرەفات کەرەم) ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "پڕۆژەیاسای بوودجە زەحمەتە ئەم حەفتەیشە پەسەند بکرێت، چونکە پڕە لە کێشە و، گەندەڵییەکی زۆری تێدایە و، ھەر کەس و لایەنێک دێت و پارە بۆ خۆی زیاد دەکات؛ پەرلەمانیش پێی زیاد ناکرێت، هەر ئەوەندەیە پارەی شوێنێک کەم دەکات و، شوێنێکی دی زیاد دەکات؛ بۆ نموونە لیژنەیەک ھاتبوو داوای یەک ترلیۆن دیناری دەکرد، ئەمە ھەمووی گەندەڵییە و، بەھەدردانی پارەی گشتییە، ئەگەرنا ترلیۆنێکی بۆ چییە!"
(عەرەفات کەرەم) گوتیشی: "حکوومەتی عێراق ٣٢ ئۆتۆمبێلی مووشەکی لەسەر بار دەکرێت، بە دووملیار و ٢٠٠ملیۆن دۆلار کڕیویەتی، کەچی هەر ئەو جۆرە ئۆتۆمبیلانە لە وڵاتانی دیکە بە ٧٠٠ملیۆن دۆلار کڕدراون، کە ئەمە ھەمووی گەندەڵیی تێدا کراوە."
ئەو پەرلەمانتارە ڕایشیگەیاند: "لە ھەرێمی کوردستان ئەو کۆمپانیایانەی کە لە بواری نەوت کار دەکەن ھەر شتێک بکڕن لەسەر حیسابی خۆیانە، بەڵام لە عێراق لەسەر حکوومەتی حیساب دەکەن و، ئەگەر بە٥٠٠ دۆلار بێت دەیکەنە ھەزار دۆلار و، بە ئارەزووی خۆیان زیادی دەکەن!"
(کەرەم) ڕوونیشی کردەوە کە عێراق پارەیەکی زۆری ھەیە، بەڵام لەبەر ئەوەی گەندەڵیی تێدا دەکرێت و، بە شێوەیەکی دروست خەرج ناکرێت؛ خۆی ئەگەر بە شێوەیەکی ڕێکوپێک خەرج بکرێت، بەشی نەک تەنھا عێراق، بەڵکو بەشی سێ وڵات دەکات.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار