٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سیاسەتمەدارێکی جارانی ئوسترالیا پەیوەندیی بە هێزە کوردییەکانی ڕۆژئاواوە دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ماسیو گاردینەر، سەربازی جارانی ئوسترالیا و، سەرۆکی پارتی کاری هەرێمی باکووری ئوسترالیا بوو؛ بە گوێرەی تەلگراف بێت، دوای ئەوەی چووەتە پاڵ هێزە کوردەکانی سووریاوە، مافی ئەندامبوونی پارتەکەی لێ وەرگیراوەتەوە. ئەو هەرێمەی گاردینەر سەرۆکایەتیی پارتەکەی دەکرد ٢٥٠هەزار کەسن و، پێش ئەوەی بچێتە سووریا وازی لە سەرۆکایەتیی پارتەکەی هێنابوو و، لە فەیسبووکیش زۆربەی هاوڕێکانی لە هاوڕێیەتی سڕیبووەوە.

ماسیو گاردنەی ٤٣ ساڵان، سەرەتا لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە پەیوەندیی بە شەڕڤانانی کوردی سوویاوە کردووە و، دواتر (٧٠٠٠ میل)ـی ڕێ بڕیوە تا گەیشتووەتە ئەوێ.
گاردینەر ١٠ ساڵ خزمەتی سەربازیی هەیە، لە ساڵی ١٩٩٠ـدا ئەندازیار بووە لە سوپای ئوسترالیا و، لە سۆماڵدا خزمەتی کردووە، بەهۆی ئەو کارەی ئێستایەوە لەوانەیە زیندانی بکرێت.
پۆلیسی فیدراڵی ئوسترالیا لەو بارەیەوە گوتی: ئەوە ڕاستە، بۆیە ئێمەش ئێستا لێکۆڵینەوە دەکەین لە چوونەکەی ماسیو گاردینەر بۆ نێو شەڕڤانانی سووریا و، لەو بابەتە جارێ هیچ سەرنجێک نادەین.
هەروەها جۆرج براندیس جێگری سەربەڕێوەبەری پۆلیسی فیدراڵ گوتی: هەرکەسێک لە ئوسترالیاوە بچێتە نێو گروپە چەکدارەکانی سووریاوە، کارێکی نایاساییە و، کە بگەڕێتەوە، زیندانی دەکرێت.
هەروەها براندیس پێی وا بوو کە چوونە دەرەوەی هاووڵاتیانی ئوسترالیایی بۆ شەڕکردن بەشداریکردنی ململانێکان کارێکی باش نییە، بەڵکو ڕێگای تر هەیە بۆ یارمەتیدانی خەڵکی ئەوێندەرێ کە شەڕی داعش دەکەن.

و/ خالید ئەحمەد

 

هەواڵی پەیوەندیدار