٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

مسوڵمانە عەرەبەکانی ئەمەریکا بە هۆی پەخشکردنی فیلمی نیشانەشکێنەکەوە تووشی هەڕەشە بوونەتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ڕێکخراوی مافە مەدەنییەکانی عارەبان لە ئەمەریکا، بە 'بی‌بی‌سی'ـی ڕاگەیاند بە هۆی فیلمی نیشانەشکێنە ئەمەریکاییەکەوە هەڕەشە و، توندوتیژییەکانی سەر مسوڵمانان بە گشتی و، عەرەبەکان بە تایبەتی زیادی کردوە، ئاخر ئەو ڕقی عەرەب و مسوڵمانانی گەیاندووەتە نێو جەرگەی ئەمەریکا.

ئێستا لەدوای پەخشکردنی ئەو فیلمە لە سینەمایەکانی ئەمەریکا، گەنجان بەڕقەوە سەیری مسوڵمانان دەکەن، بەتایبەتی هەڕەشە و توندوتیژییەکان لە فەیسبوک و، تویتەردا زۆر بەدی دەکرێت، ئەوەش کاردانەوەیەکی خراپی کردووەتە سەر پێکەوەژیانی کەلتوور و، ئایین و، نەتەوە جیاوازەکانی ئەمەریکا.
هەڵبەت ڕێکخراوی مافە مەدەنیەکانی عەرەبی نیگەرانییەکانیان لە نامەیەکدا گەیاندووەتە دەرهێنەرەکانی فیلمەکە، کلینت ئیستوود و، بڕادلی کوپەر.
لە نامەکەدا داوایان لێ کردوون: تکایە هەوڵدەن بۆ ڕەواندنەوەی ئەو زمانە زبرەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەیە، ئێوە بە تێڕوانین و، کایگەری و، پەیوەستیتان بە فیلمەکەوە دەتوانن بە هێزێکی زۆرەوە سەرنجی بینەرانتان ڕاکێشن بۆ کەمکردنەوەی ئەو مەترسییە گەورەیەی بەرۆکی کۆمەڵگەی مسوڵمانە عەرەبەکانی ئەمەریکای گرتووە.
جێی باسە فیلمی نیشانەشکێنە ئەمەریکاییەکە، باسی ژیانی (کریس کایل)مە نیشانشکێن دەکات، ئەو لە نێوان ساڵانی (٢٠٠٣ بۆ ٢٠٠٩)ـدا سەربازێکی هێزە دەریاییەکانی ئەمەریکا بوو لە عێراق، (٢٥٥) کەسی کوشتوونی، خۆیشی لە (٢٠١٣)ـدا کەوتە بەر ڕەحمەتی گوللەیەک.

و/ خالید ئەحمەد

هەواڵی پەیوەندیدار