وەزیری پێشمەرگە: سەرۆكی هەرێم پشتیوانییەكی زۆر باشم دەكات. هەر كەس و لایەنێك، دژایەتیی یەكخستنەوەی هیزی پێشمەرگە بكات، زەرەر دەكات

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت پرۆسه‌ی یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان خواستی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانه، بۆیه ده‌بێت په‌له‌ی لێ بكرێت و، به‌شێوه‌یه‌كی واقیعیانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت.
وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مسته‌فای سه‌یدقادر له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری گوڵان ژماره (1011) رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وان سوورن له‌سه‌ر پرۆسه‌ی چاكسازی به‌ڵام، چه‌ند هۆكارێك هه‌یه كه ڕێگری له كاراكردنی پرۆسه‌كه ده‌كات یه‌كێك له‌وانه ئه‌وه‌یه كه هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌به‌ره‌ی جه‌نگدایه، بێ گومان به‌رده‌وامی شه‌ڕه‌كه‌ش پێویستی به ئیداره‌دان و سه‌رخستنی به‌ره‌كانی شه‌ڕهه‌یه، به‌ڵام باشیشی هه‌یه ئه‌م شه‌ڕه زه‌مینه‌ی خۆش كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستوبرد بكه‌ین له یه‌كگرتنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه چونكه قۆناغه‌كه واده‌خوازێت، به‌ڵام ئێمه له‌گه‌ڵ یه‌كه‌ی 70 و 80 كۆ بووینه‌ته‌وه؛ پلانمان هه‌یه بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو یه‌كه‌كه، له‌ناو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هاوكاریه‌ك هه‌یه بۆ سه‌رخستنی ئه‌م پرۆسه‌یه، هه‌روه‌ها سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانیش پشتیوانی هه‌یه، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیش بڕیاری بۆ ئه‌م پرسه هه‌یه و ڕێنمایشی بۆ ناردووین و، به‌ڕێزیشی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردۆته‌وه كه ده‌بێت په‌له‌بكرێت له یه‌كگرتنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه".
له‌باره‌ی ئاگاداری وه‌زیری پێشمه‌رگه له پلانه سه‌ربازیه‌كان به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم مسته‌فای سه‌ید قادر ده‌ڵێت:"ئێمه به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاگامان له‌یه‌ك هه‌یه و، به‌ڕێزیشیان زۆر پشتیوانم لێ ده‌كات،هیچ كۆسپ و ته‌گه‌ره‌یه‌ك له‌نێوانمان نیه، به‌ڵكوهاوكاری و هه‌ماهه‌نگی و ته‌بایی له‌نێوانمان هه‌یه و هه‌تائێستاش هه‌ست به پشتیوانیه‌كی گه‌وره له‌لایه‌ن به‌ڕێزیانه‌وه ده‌كه‌م".
وه‌زیری پێشمه‌رگه ڕاشی گه‌یاند هه‌رلایه‌نێك دژی یه‌كگرتنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بوه‌ستێته‌وه ئه‌وه خۆی و لایه‌نه‌كه‌ی زه‌رده‌كات.
له‌باره‌ی دابه‌شكردنی چه‌كه‌كان به‌شێوه‌ی یه‌كسان له‌به‌ره‌كانی جه‌نگ مسته‌فای سه‌ید قادر گوتی: "به‌شێك له‌به‌رنامه‌ی كابینه‌ی هه‌شته‌م كه تایبه‌ته به‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئه‌وه‌یه كه جیاوازی نه‌كه‌ین و پێشمه‌رگه بكه‌ینه دامه‌زراوه‌یه‌كی ڕێكخراوی نیشتیمانی و پاشماوه‌ی دووئیداره‌ی بسڕینه‌وه، بۆئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌هه‌یه چونكه ئه‌و چه‌كانه‌ی دێنه كوردستان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه وه‌ریان ده‌گرێت، له‌ناو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش ستافی ئیداره و میره وه‌ری ده‌گرێت، پاشان كه چه‌كه‌كان ده‌برێته كۆگاكان ئه‌ویش دیاره و تۆمار ده‌كرێت له‌وێش به‌پێی پێویست ده‌گوازرێته‌وه بۆ به‌ره‌كانی جه‌نگ".




