٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بۆ ئەوەی لەم حەفتەیەدا بوودجە پەسەند بكرێت ئەمڕۆ سەرۆكایەتیی پەرلەمان لەگەڵ لیژنەی دارایی و سەرۆک فراكسیۆنەكاندا كۆ دەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەران دەڵێت، كارەكانی لیژنەی دارایی تەواو بووە و، ئەگەری زۆرە ڕۆژی پێنجشەممە بوودجە پەسەند بكرێت، هەر لەسەر ئەم بابەتە ئەمڕۆ سەرۆكایەتیی پەرلەمان لەگەڵ لیژنەی دارایی و سەرۆک فراكسیۆنەكاندا كۆ دەبێتەوە.
(نەجیبە نەجیب)، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران لەسەر لیستی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "ئەمەلێكی زۆر هەیە لەم حەفتەیە بوودجەی گشتیی عێراق پەسەند بكرێت، ئەگەریش زۆرە ڕۆژی پێنجشەممە پەسەند بكرێت، لیژنەی دارایی كاروباری خۆی تەواو كردووە، ئەمڕۆ سەرۆكایەتیی پەرلەمان لەگەڵ سەرۆكی لیستەكان و لیژنەی داراییدا كۆ دەبێتەوە، بۆ ئەوەی بە پەلە بوودجەکە پەسند بكرێت و، بزانن لە كام ڕۆژ پەرلەمان دادەنیشێت و پەسەند دەكات."
(نەجیبە) ئاشكرایشی كرد، هۆكاری تا ئێستا ڕەوانەنەكردنی پارەی هەرێم بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە خەزێنەی بەغدا پارەی تێدا نەماوە، هەر لەبەر ئەمەیش مووچەی زۆر شوێنی عێراق تا ئێستا نەدراوە، هەر كاتێك مووچەی ئەو شوێنانە نێردرا مووچەی هەرێمی كوردستانیش ڕەوانە دەكرێت.

ڕابین شێروانی 

هەواڵی پەیوەندیدار