سه‌فین دزه‌یی: کە بوودجه‌ی مانگی یه‌كی عێراق درا، بە هه‌رێمیش ده‌درێت.. هیچ بڕیارێك نه‌دراوه، هه‌رێم بۆ ئه‌م پرسه بچێته به‌غدا

هەولێر-KDP.info- وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت، ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ی له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌یه له‌سه‌ر بوودجه‌ی 2015ـیه، هێشتا بوودجه‌ی 2015 له په‌رله‌ماندایه و، گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت و په‌سه‌ند نه‌كراوه و، هێشتا حكوومه‌تی عێراق بڕیاری نه‌داوه بوودجه‌ی مانگی یه‌ك بداتە شاره‌كانی عێراق، ئه‌گه‌ر بەوان درا، بە هه‌رێمی كوردستانیش دەدرێت. ده‌یشڵێت، ئێستا هیچ بڕیارێك نه‌دراوه، شاندی هه‌رێم بچێته به‌غدا بۆ ئه‌م پرسه، به‌ڵام به‌رده‌وام شاندی هه‌رێمی كوردستان هه‌ر جاره و، له‌سه‌ر بابه‌تێك ده‌چنه به‌غدا و، له‌گه‌ڵ لایه‌نی په‌یوه‌ندیداردا كۆ ده‌بنه‌وه.
(سه‌فین دزه‌یی)، وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "به‌رده‌وام شاندی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌ن، دوو حه‌فته لەمەوبەر شاندێكی ئه‌منی و دارایی چووبوونه به‌غدا، حه‌فته‌ی رابردوویش شاندێكی دیكه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و ناوخۆ چووبووه به‌غدا، به‌رده‌وام شاندی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات، ئه‌و شاندانه‌ش هه‌ر جاره‌و له‌سه‌ر بابه‌تێك گفتوگۆ ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ لایه‌نی حكوومه‌تی عێراق."
پێوه‌ست به چوونی شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا و كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر بوودجه و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، (دزه‌یی) گوتی: "جارێ هیچ بڕیارێكی ئه‌وتۆ نه‌دراوه، كه شاندی هه‌رێم بچێته به‌غدا یان نا، ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ی له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌یه له‌سه‌ر بوودجه‌ی 2015یه، هێشتا بوودجه‌ی 2015 له‌په‌رله‌ماندایه و، گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت و، په‌سه‌ند نه‌كراوه، هێشتا حكوومه‌تی عێراق بڕیاری نه‌داوه بوودجه‌ی مانگی یه‌ك بۆ شاره‌كانی عێراق سه‌رف بكرێت، ئه‌گه‌ر بۆ شاره‌كانی عێراق سه‌رف كرا بۆ هه‌رێمی كوردستانیش سه‌رف ده‌كرێت."
وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتیشی، نازانین كه‌ی بوودجه‌ی مانگی یه‌ك ڕه‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كرێت، چونكه بڕیاره‌كه له به‌غدایه و، نازانین ئه‌وان چ پێشنیار ده‌كه‌ن، به‌ڵام ڕێنمایی له وه‌زاره‌تی دارایی عێراق وایه، حكوومه‌ت ئه‌گه‌ر بزانێت په‌سه‌ندكردنی بوودجه دوا ده‌كه‌وێت، ئه‌و سه‌لاحه‌تیه‌ی هه‌یه كه تا په‌سه‌ندكردنی بوودجه یەک له‌سه‌ر 12ـی بوودجه بۆ هه‌موو عێراق بنێرێت، به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه، به‌ڵام تا ئێستا حكوومه‌تی عێراق ئه‌و بڕیاره‌ی نه‌داوه."
ڕابین شێروانی




