٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سلێمانی..وەڵامی پارتی بۆ یەکێتی و گۆڕان ئەرێنی بوو

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی-KDP.info- ئەندامی شاندی دانوستانکاری پارتیی دیموکراتی کوردستان (زیاد کاکە رەزا) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند:" ئەمڕۆ ئەوان وەک پارتی دیموکراتی کوردستان وەڵامی پێشنیارەکانی شاندی ھاوبەشی بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیان داوەتەوە و وەڵامەکانیش ئەرێنی بوون.

دوای ئەوەی لە دوو رۆژی رابردوو شاندی ھاوبەشی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆران سەردانی پارتیی دیموکراتی کوردستانیان کرد و، چەند پێشنیازێکیان خستە بەردەم پارتیی دیموکراتی کوردستان بەمەبەستی بەشداریکردن لە حکوومەتی خۆجێتی سلێمانی، پارتیی دیموکراتی کوردستان وەڵامێکی ئەرێنی پێشنیازەکانی یەکێتی و گۆڕانی داوەتەوە.
ئەندامی شاندی دانوستانکاری پارتیی دیموکراتی کوردستان (زیاد کاکە رەزا) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند:" ئەمڕۆ ئەوان وەک پارتی دیموکراتی کوردستان وەڵامی پێشنیارەکانی شاندی ھاوبەشی بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیان داوەتەوە و وەڵامەکانیش ئەرێنی بوون.
(زیاد کاکە رەزا)گوتیشی، ئێمە بە زۆرینەی پێشنیارەکان رازی بووین، تەنھا ئەوان سێ بەڕێوبەری ناحیەیان دابوو بە ئێمە کە ناحیەکان بچووک بوون و داوامان کرد، بەڕێوبەری ناحیەی گەورەمان پێبدەن و جگە لەوەش داوای چەند پۆستێکی دیکەمان کردبوو.
ئەوەشی خستەڕوو، لەئێستادا چاوەڕوان دەکەین بزانین وەڵامی ئەوان چی دەبێت بۆ داواکاریەکانی ئێمە.
پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای سلێمانی داوای یەک لەسەر10ی پۆستەکان دەکات ، چونکە بە مافی خۆی دەزانیت کە لە ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پاریزگادا یەک لە دەی دەنگەگانی پاریزگای بردووەتەوە.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار