نێچیرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز كرد

هەولێر-KDP.info-سەرۆکوەزیرانی کوردستان لە سعودیە، بەناوی (سەرۆک بارزانی) و حکوومەت و خەڵکی هەرێمی کوردستانەوە، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له شاى تازه‌ى سعوودیه کرد.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ، سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و شا و ڕێبه‌رانى جیهان، له كۆشكى یه‌مامه‌ى شاهانه له ڕیازى شانشینى عه‌ره‌بستانى سعوودیه، به‌شدارى له ڕێوڕه‌سمى پرسه‌ى خوالێخۆشبوو شا عه‌بدوڵڵا بن عه‌بدولعه‌زیز شاى كۆچكردووى سعوودیه كرد و به ناوى جه‌نابى (مه‌سعوود بارزانى)، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌ت و خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له شاى تازه‌ى سعوودیه جه‌نابى شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز و جێنشینى شا و ئه‌ندامانى خانه‌واده‌ى شاهانه كرد.
(نێچیرڤان بارزانى) و شاندى یاوه‌رى، پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ به نوێنه‌رایه‌تیى جه‌نابى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و حكوومەتی هەرێمى كوردستان، به سه‌رۆكایه‌تیى شاندێك بۆ به‌شداریكردن له پرسه‌كه، گه‌یشتبووه ڕیازى پایته‌ختى شانشینى عه‌ره‌بستانى سعوودیه و له فڕۆكه‌خانه له لایه‌ن به‌ڕێز میر تركى بن عه‌بدوڵڵا بن عه‌بدولعه‌زیز، میرى ڕیازه‌وه، پێشوازییان لێ كرا.




