٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەخموور..پێشمەرگە داعشی ئاگرباران کرد..62 تیرۆریست کوژراون

سەرچاوە: KDP.info

مەخموور-KDP.info-جێگری سەرپەرشتیاری مەخمور_گوێر ئاشکرایکرد، لە شەڕەکەی ئەمڕۆی مەخموردا تیرۆرستانی داعش زیانی زۆریان بەرکەوتووە و 70 تیرۆرستیان لێ کوژراون.

جێگری سەرپەرشتیاری مەخمور _گوێر(ئاراس حسۆ میرخان) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند:" ئەمڕۆ داعش لەسێ قۆڵ ھێرشی کردە سەر ھێزی پێشمەرگە، بەڵام پێشمەرگە قارەمانانە روبەڕوویان بوونەوە و لەھەر سێ قۆڵ ھێرشەکانیان تێک شکێندران و زیانی زۆریشیان پێگەیاندن.
جێگری سەرپەرشتیاری مەخمور _گوێر گوتیشی، لەو ھێرشانەدا  12تەرمی چەکدارانی داعش کەوتنە دەستی ھێزی پێشمەرگە و لە کاتی راکردنیشیاندا فڕۆکە جەنگیەکان بۆردوومانیان کردن و زیاتر لە50 چەکداریان لێ کوژران.
(ئاراس حسۆ میرخان) رونیشی کردەوە، داعش ورەی روخاوە و باش دەزانن کە ناتوانن ھیچ شوێنک کۆنتڕۆڵ بکەن، بەڵام ھەر ھێرش دەکەن، چونکە ھێزی پێشمەرگە رێگەیان نادات پێشڕەوی بکەن و ھیچ شوێنێک کۆنتڕۆڵ بکەن.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار