٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەم هەفتەیە مووچەی مانگی 12 دابەش دەكرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی را گەیاند، لە كۆتایی ئەم هەفتەیەدا وەزارەتی دارایی دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 12 دەكات.
ئەو سەرچاوە گوتیشی، تاوەكو رۆژی سێشەممە یان چوارشەمە كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 11 دەهێندرێت و؛ لە كۆتایی هەفتە مووچەی مانكی 12 دەست پێدەكات.
سەرچاوەكە ئاشكرای وەزارەتی پێشمەرگە یەكەم وەزارەت دەبێت مووچەی مانگی 12 وەربكرێت.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەدا حكوومەت لە هەوڵەكانی خۆی بەردەوام دەبێت بۆ دابەشكردنی مووچە. گوتیشی: مووچەی مانگی 12 لەسەر داهاتی ناوخۆ دەبێت، ئەو 583 ملیار دینارەی بڕیارە بەغدا وەكو پێشینەیەك بۆ هەرێمی بنێرێت تاوەکو ئێستا نەهاتووە و بڕیارە بەم نزیكانە بگات.
یەحیا سابیر

 

هەواڵی پەیوەندیدار