٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کۆبانی..بزانە پێشمەرگە و شەڕڤانان کام گوندی دیکەیان ئازاد کرد..20 تیرۆریست کوژراون

سەرچاوە: KDP.info

کۆبانی-KDP.info-فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە کۆبانی دەڵێت، لە رۆژھەڵاتی کۆبانی شەڕێکی قورس بەردەوامە و؛ توانیومانە گوندێکی دیکە لە کۆبانی ئازاد بکەین و 20 تیرۆریستیش کوژراون.

فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە کۆبانی عەمید (موسڵەح زێباری) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند:" دوای ئەوەی دوێنێ گوندێکمان لە کۆبانی ئازاد کرد، ئەمڕۆ گوندێکی دیکەمان بە ناوی مەنیجە ئازاد کرد و12 چەکداری داعشیش کوژران و تەرمەکانیشیان کەوتوونەتە دەست ھێزەکانی ئێمەوە.
فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە کۆبانی دەشڵێت، لە رۆژھەڵاتی کۆبانی شەڕێکی قورس ھەیە و ھێزە کورددییەکان لە پێشڕەویدان و تەنھا100 مەتر ماوە بە تەواوەتی کانی کوردان ئازاد بکەن و تاوەکو ئێستاش 10 تەرمی داعش لە گۆڕەپانی شەڕدا کەوتوون.
عەمید (موسڵەح زێباری) راشیگەیاند: بەشێکی زۆر کەمی کۆبانی ماوە ئازاد بکرێت و لە ماوەیەکی نزیکدا ئازادکردنی کۆبانی رادەگەینین.
بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار