٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرکەوتنێکی دیکەی پیشمەرگە.. لە باشیك و قوپان 25 چەكداری داعش كوژراون

سەرچاوە: KDP.info

باشیک-KDP.info-فەرماندەی سوپای هەڵگورد لە گوندی قوبان و باشیك، دەڵێت، ئەمڕۆ زیاتر لە 25 چەكداری داعش كوژراون و بە دەیانی دیكەیش بریندار بوون، زیاتر لە 10 تەرمی ئەوان كەوتوونەتە دەست هێزەكانی پێشمەرگە، كە لە ناو تەرمەكاندا ئەمیرێك هەیە.. هەروا گوتیشی کە، دوو هەمەڕی ئەوان سووتێنراون، ئێستایش لە ناو كارگەیەك چەكدارانی داعش گیریان خواردووە و پێشمەرگە بۆردومانی كارگەكە دەكات.

فەرماندەی سوپای هەڵگورد لە باشیك لیوا (موسا گەردی ) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوت، ئەمڕۆ لە گوندی قوبان و باشیك سێ جار چەكدارانی داعش هێرشیان كردووەتە سەر هێزەكانی پێشمەرگە، بەڵام هەر جارێك هاتبن بەسەر شکستەوە گەڕاونەتەوە و ژمارەیەكی زۆریشیان لێ كوژراون، لە گوندی قوپان سەعات 6ـی بەیانی چەكدارانی داعش زۆر نزیكی ساترەكانی پێشمەرگە ببوون، دوای زیاتر لە دوو سەعات شەڕ و  پێكدادان لە نێوان هێزەكانی پێشمەرگە و چەكدارانی داعش، هێزەكانی پێشمەرگە توانیان داعش بشكێنن و زیانێكی زۆریان پێ بگەینن، دواتر سەعات نزیكەی 11 بەیانی هێرشیان كردووەتە چیای باشیك  دوای  زیاتر لە سەعاتێك شەڕ، تێكشكێنران و چەندین داعش كوژران و تەرمەكانیان لە مەیدانی شەڕ بەجێهێشتوون، دوای ئەوەیش لە سەعات 2 پاش نیوەڕۆ جارێكی دیكە لە گوندی قوپان هێرشیان كرد، بەڵام هەر زوو هێرشەكەی ئەوان لەلایەن پێشمەرگە تێك شكێنرا.
لیوا ( موسا) گوتیشی: ئەو بۆمب و تی ئێن تیانەی لەناوچەكە بۆ پێشمەرگە دانرابوون خۆیان بەسەركەوتنەوە و ژمارەیەكیان لێ كۆژراون و بریندار بوون، كە بە گوێرەی ئامارەكان  ئەمڕۆ لەو بەرە زیاتر لە 25 چەكداری داعش كوژراون و بە دەیانی دیكەیش بریندار بوون و دوو هەمەڕیشیان سووتێنران، چەند تەرمێكی ئەوان كەوتووەتە دەست هێزەكانی پێشمەرگە، لەناو تەرمەكان ئەمیرێكی داعش هەیە.
لیوا ( موسا گەردی)  فەرماندەی سوپای هەڵگورد گوتیشی، لە نێوان ئێمە و باشیك كارگەیەك هەیە چەكداران لەناو ئەو كارگەیە گیریان خواردووە و ناتوانن بچنە دەرەوە و پێشمەرگەیش  بە تۆپ بوردومانی ئەو كارگەیە دەكەن.
فەرماندەی پێشمەرگە ئاشكرایشی كرد، مەعنەویاتی بێشمەرگە زۆر بەرزە و هەر  ناوچەكەیەك ڕووی تێ بكەن، چەكدارانی داعش ڕاو دەنێن و ناوچەكە پاك دەكەنەوە، ئێستایش ڕەوشەكە ئارامە و پێشمەرگەیش بۆ هەر حاڵەتێكی نەخوازراو لە ئامادەباشی دایە.

ڕابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار