٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بۆیەکەمجارە سەرۆکێک دەچێتە دەرەوەی وڵاتەکەی

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-دەنگی ئەمەریکا لە هەواڵێکدا ڕایگەیاند سەرۆکە دوورە پەرێزەکەی کۆریای باکوور مایسی دابێت دەچێتە ڕووسیا.

مۆسکۆ ئاهەنگێڕانی سەرکەوتنی یەکیەتی سۆڤیەتی جاران دەگێڕێت بەسەر  ئەڵمان کە لە جەنگی جیهان دووەم، بۆ ئەو ئاهەنگێڕانە بانگهێشتی (کیم جۆنگ ئون) سەرۆکی کۆریای باکوریشیان کردووە.
دەنگی ئەمەریکا لە نوسینگەکەیاندا لە ڕووسیا ئەو هەواڵەیان پشتڕاستکردووەتەوە، کە بانگهێشتی (کیم جۆنگ) دەکەوێتە (9 /5 /2015)، هەڵبەت ئەوە یەکەم گەشتی فەرمییەتی بۆ دەرەوەی وڵات لەوەتەی لە 2011 وە بووەتە سەرۆک.
بەپێی هەواڵەکەی دەنگی ئەمەریکا، ڕووسیا و کۆریای باکور نێوانیان خۆشە، مانگی ڕابردوویش لیژنەکەی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتوەکان ڕاپۆرتێکیان لەسەر تاوانبارکردنی کۆریای باکور ناردبووە ئەنجوومەنی ئاساییش، ڕاپۆرتەکە کۆریای باکوری تاوانبار دەکرد بە تاوانی دژی مرۆڤایەتی بەڵام سەری نەگرت، ئاخر ڕووسیا زیرەکانە ڤیتۆی کرد.
و/ خالید ئەحمەد
 

هەواڵی پەیوەندیدار