٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ناوەران..پێشمەرگە 4 هەمەڕی داعشی تێکشکاند و 20 تیرۆریستیش کوژران

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info- بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ بەیانی لە میحوەری ناوەران تیرۆریستانی داعش هێرشیان دەستپێکرد، بەڵام پێشمەرگە بەرپەرچیان دایەوە و 4 هەمەڕیان لێ تێکشکاندن و 20 کوژراوی داعشیش هەن.
بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە پارێزگای مووسڵ (سەعید مەموزینی)  بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، ئەمرۆ بەیانی كاتژمێر (6) تیرۆریستانی داعش هێرشیان كردبووە سەر سەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگە لە میحوەری ناوەران، بەڵام هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەرپەرچیان دانەوە و تووشی شکستێکی گەورەیان کردن کە لەئاکامدا تیرۆرستان (4) هەمەڕیان سوتێندرا و (12) تەرمیشیان لێ بەجێ ماون، هەروا دوای شكستەكەیان داعش بۆ نێو شاری مووسڵ،  رایان كرد.
(سەعید مەموزینی) راشیگەیاند کە، لە میحوەری باشیك لە ناوچەی (بیر حەلان) تیرۆرستانی داعش هێرشیان هێناوە و؛ لەوێشدا لەسەر دەستی هێزی پێشمەرگەی قارەمان شکستێکی گەورەیان تووش هات و (8) تیرۆریستی داعش کوژران.
سەرباز واحد

هەواڵی پەیوەندیدار