٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مانگی داھاتوو 650 کوردی شەبەک دەست بە مەشق و راهێنان دەکەن

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-نوێنەری کۆتای شەبەک لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، بڕیارە لە سەرتایی مانگی داھاتوودا فەوجێکی کوردانی شەبەک لە ھەرێمی کوردستان دەست بە مەشق و راھێنان بکەن، ئەو ھێزەیش سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەبێت.

نوێنەری کۆتای شەبەک لە پەرلەمانی عێراق (مەلا سالم شەبەک) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند:" رۆژی1/2/2015 فەوجێکی کوردانی شەبەک لە بنکەی مەشقی قەزای سۆرانی سەر بە شاری ھەولێر دەست بە مەشق و راھێنان دەکەن، بۆیە داوا لە گەنجانی کوردانی شەبەک دەکەین بۆ مەشق کردن ئامادەبن.
(مەلا سالم شەبەک) گوتیشی، جارێ حکوومەتی ھەرێمی کورستان تەنھا رەزامەندی لەسەر فەوجێک داوە و داوامانکردووە فەوجێکی دیکەش بۆ ئێمە دروست بکرێت.
ژمارەی ئەو کەسانەی دەست بەمەشق وراھێنان دەکەن 650 کەسە و ئەو ھێزەش سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەبێت و مەبەست لە دامەزراندنیشی بۆ پاراستی ناوچەی شەبەک نشینە.
بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار