پێشمەرگەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و گوڵان لیوا شەمدین مزوری كۆچی دوایی كرد

پیرمام-KDP.info-دوای ملمڵانێ لەگەڵ نەخۆشی، پێشمەرگەی دێرینی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و گوڵان، خوالێخۆشبوو پێشمەرگەی دڵسۆز (شەمدین گێندەل مزوری) لە پیرمام كۆچی دوایی كرد.
دوای ملمڵانێ لەگەڵ نەخۆشی، پێشمەرگەی دێرینی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و گوڵان، خوالێخۆشبوو پێشمەرگەی دڵسۆز (شەمدین گێندەل مزوری) لە پیرمام كۆچی دوایی كرد. (شەمدین مزوری) لە ساڵی لە ساڵی 1945 لە گوندی سینێ لە بنەماڵەیەكی خەباتكار و كوردپەروەر سەر بە دەڤەری بارزان لە دایكبووە، هەتا گەوەرەبوونی ژیانی پڕ لە ئازار و دەربەدەری بووە، لەگەڵ دەستپێكی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول، پەیوەندی بە ڕیزەكانی پێشمەرگە دەكات و لە دەڤەری بادینان دەبێتە پێشمەرگە لەگەڵ شەهیدی فەرماندە (عیسا سوار سێلكی) و (عەلی خۆشەوی سێلكی)، كە لە ژێر سەركردایەتی شەهیدی فەرماندە (ئەسعەد خۆشەوی سێلكی) بووە، بەشداری چەندین داستانی بەناوبانگی كردووە وەك شەڕی گەلی زاوێتە و شەڕی سێمێل و شەڕی زاخۆ و هتد.. ماوەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول خەبات و تێكۆشانی هەبووە و چەندین پلەی وەرگرتووە و، دوای نسكۆی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول، ئاوارەی ئێران دەبێت و پەیوەندی بە شۆڕشی گوڵان دەكات و بە پلەی ئامیر سەریە لەگەڵ فەرماندە (سەلیم خۆشەوی سێلكی) فەرماندەی هێزی خەبات خزمەت بە شۆڕش دەكات و یەكێك لە پێشمەرگەخۆشەویستەكان بووە لای هەڤاڵانی و، نزیكی شەهیدی هەمیشە لە یاد (ئیدریس بارزانی) و جەنابی (سەرۆك مەسعود بارزانی) بووە و جێی متمانەیان بووە، بەشداری راپەرینی ساڵی 1991 دەكات و لە داستانی كۆڕێ رۆڵێكی گیانفیدایی هەبووە.
دوای راپەرین چەندین پلەی بەرپرسیارەتی وەرگرتووە و دەبێتە ئامیر فەوجی 9 سەر بە لەشكری تایبەتی 1 و لە ساڵی 1995 بە سەختی بریندار دەبێت،جگە لە بواری عەسكەری كەسایەتی كۆمەڵایەتی بووە، لەبەر خەبات و ماندووبوون لە لای جەنابی (سەرۆك بارزانی) پلەی لیوای پێ دەبەخشرێت، بە داخەوە شەوی 24-25-2015 لە پیرمام لە تەمەنی 70 ساڵی كۆچی دوایی كرد و بە ئامادەبوونی خزم و كەس و هاوسەنگەرانی لە پیرمام بە خاك سپێردرا.
خەبات- پیرمام/ سەفەر یوسف میرخان ژاژۆكی




